
دیمەنی خۆپیشاندەرانی ئێران. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی لەبارەی خۆپیشاندەرانەوە ئاراستەی ئێران کرد، بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە بە فەرمی وەڵامیان دایەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هۆشدارییەکی تووندی ئاراستەی تاران کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر دەسەڵاتدارانی ئێران دەست بکەن بە کوشتنی خۆپیشاندەران، ئەوا وڵاتەکەی تەواو ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: عەلی شەمخانی، سکرتێری پێشووی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە تۆری ئێکس لە وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ نوسیویەتی: "گەلی ئێران ئەزموونی ڕزگارکردنی ئەمریکییەکان بە باشی دەزانێت، لە عێراق و ئەفغانستانەوە تا غەززە."
هەر دەستێکی بە بیانوو لە ئاسایشی ئێران نزیک ببێتەوە، پێش ئەوەی بگات، دەستی دەبڕدرێت و وەڵامێکی پەشیمانانە وەردەگرێت.
لەلایەکی دیکەوە: عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وەڵامی ترەمپی دایەوە و ڕایگەیاند: بە هەڵوێستی بەرپرسانی ئیسرائیل و ترەمپ، پاشخانی ڕووداوەکە ڕوون و ئاشکرا بووە، ئێمە هەڵوێستەکانی خۆپیشاندەران لەگەڵ تێکدەران جیادەکەینەوە و پێویستە ترەمپ بزانێت دەستوەردانی ئەمریکا لەم پرسە ناوخۆییەدا یەکسانە بە پەکخستنی تەواوی ناوچەکە و لەناوبردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.
ئاماژەی بەوەشکرد: پێویستە گەلی ئەمریکا بزانێت کە ترەمپ دەستی بەم سەرکێشییە کردووە بۆیە ئاگاداری سەربازەکانتان بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە شەشەم ڕۆژی خۆپیشاندانەکانی ئێران چی دەگوزەرێت
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئاسایشی سلێمانی: لە ساڵی ڕابردوو 716 تیرۆریست دەستگیركراون
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ئەگەری زۆر سبەی ڕێگای هەیبەت سوڵتان دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆخی حەزرەمەوت لە یەمەن بەرەو ئاڵۆزی دەچێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بۆ تاران: خۆپیشاندەران مەکوژن ئەگینا دێین بۆتان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
31 کانوونی یەکەم

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
31 کانوونی یەکەم

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
31 کانوونی یەکەم

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە شەشەم ڕۆژی خۆپیشاندانەکانی ئێران چی دەگوزەرێت
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئاسایشی سلێمانی: لە ساڵی ڕابردوو 716 تیرۆریست دەستگیركراون
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ئەگەری زۆر سبەی ڕێگای هەیبەت سوڵتان دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆخی حەزرەمەوت لە یەمەن بەرەو ئاڵۆزی دەچێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بۆ تاران: خۆپیشاندەران مەکوژن ئەگینا دێین بۆتان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامارێکی ترسناک لەبارەی کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتووانی غەززە بڵاو دەکرێتەوە





