ئاسایشی سلێمانی: لە ساڵی ڕابردوو 716 تیرۆریست دەستگیركراون

شەیری بکە لە:
ئاسایشی سلێمانی: لە ساڵی ڕابردوو 716 تیرۆریست دەستگیركراون

دیمەنی دەستگیرکردنی سێ تیرۆرست لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە. وێنە؛ ئاسایشی سلێمانی

ئاڤا نیوز

وتەبێژى دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان - سلێمانی ڕایدەگەیێنێت، لە ساڵی ڕابردوودا 716 "تیرۆریست" دەستگیرکراون و 11 هەزار و 341 تاوانی جۆراجۆریش تۆمارکراون. هاوكات دەست بەسەر یەک ملیۆن دۆلاری ساختە و 140 ملیۆن دیناری ساختەدا گیراوە.

لێدوانی فەرمی: کارزان شێرکۆ، وتەبێژى دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان، ئامارى کارو چالاکییەکانى ساڵى 2025ـى ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، "لە ماوەى ساڵی ڕابردوو 298 ئۆپەراسیۆن ئەنجامدراون بۆ دەستگیرکردنى تیرۆریستان، لەو چوارچێوەیەشدا 157 کێوماڵ و 15 ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویانداوە، لە كۆی ئۆپەراسیۆنەكان 716 تیرۆریست دەستگیرکراون و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر رێکكاریان بەرامبەر گیراوەتە بەر.

زانیاریی زیاتر: وتەبێژى دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان باسی لەوەش كرد، "دەستبەسەر یەک ملیۆن و 74 هەزار دۆلارى ئەمریکى و 140 ملیۆن دینارى عێراقى ساختەدا گیراوە". هاوکات 786 تۆن خۆراک و دەرمان و مەوادی كشتوكاڵی بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ