بە ئەگەری زۆر سبەی ڕێگای هەیبەت سوڵتان دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
بە ئەگەری زۆر سبەی ڕێگای هەیبەت سوڵتان دەکرێتەوە

دیمەنی کارکردن لە ڕیگای هەیبەت سوڵتان

ئاڤا نیوز

بەهۆی بارینی بەفر و بارانەوە، لە بەشێكی ڕێگای هەیبەت سوڵتان، شاخ داڕماوە و بەو هۆیەوە ماوەی حەوت ڕۆژە ڕێگاكە داخراوە.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی، حەوتەمین ڕۆژە كە ڕێگای هەیبەت سوڵتان لە سنووری قەزای كۆیە بەهۆی داڕمانی شاخەوە داخراوە، هەرچەندە تیمەكانی ڕێگاوبان بەردەوام لە هەوڵەكانیان، بەڵام تاوەكوو ئێستا ڕێگاكە نەكراوەتەوە، لەگەڵ ئەوەش دا لە بەشێكی ڕێگاكە داڕمانی شاخ بە قەبارەی جیاواز بەردەوامە و دەزگا پەیوەندیدارەكان هۆشداریی لە مەترسیی بەكارهێنانی ڕێگاكە دەدەن.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی گوتەی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەدانكردنەوە و چاككردنی ڕێگاكانی كۆیە، ئەمڕۆ كاركردنی تیمەكان كۆتایی دێت و بە ئەگەری زۆرەوە لە سبەیەوە ڕێگاكە بە ڕووی شۆفێران دەكرێتەوە.

باكگراوند: ڕێگای هەیبەت سوڵتان دەكەوێتە شاخی هەیبەت سوڵتان لە سنووری قەزای كۆیە و یەكێكە لە ڕێگا سەرەكییەكانی نێوان هەولێر – سلێمانی، هەولێر – ئیدارەی ڕاپەڕین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ