میدیای عەرەبی: ژمارەیەک زیندانی لە گرتووخانەیەکی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە هەڵدێن
- هەواڵ
- 7 کانوونی دووەم

ئاڤا نیوز
میدیا عەرەبییەکان بە پشتبەستن بە سەرچاوە هەواڵییەکان بڵاویانکردەوە، ژمارەیەک دەستگیرکراو لە زیندانیێکی ناوچەی شەقیفی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بەرەو شوێنێکی نادیار و دوور لە دەسەڵاتی حکومەتی سووریا هەڵاتوون.
چیرۆکی سەرەکی: هەڵاتنی زیندانییەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، مەترسیی لەسەر هەموو جیهان هەیە، بەو پێیەی بەردەوام تیرۆریستە مەترسیدارەکانی داعش و باندەکانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێن، بەڵام لە پاش هێرشەکەی سوپای سووریا بۆ ناوچە کوردنشینەکان، ژمارەیەک لە زیندانییەکان هەڵاتوون، تا ئێستا ژمارەی ورد و ناسنامەی هەڵاتووەکان ئاشکرا نەکراوە و سەرەڕای دەنگدانەوەی هەواڵەکە، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و سوپای سووریا هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمییان بڵاونەکردووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە سوپای سووریا ئاماژەی بەوە کردووە دوای کۆتاییهاتنی ئۆپراسیۆنی بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنەوەیان، تەواوی ڕاستییەکان بۆ ڕای گشتی ڕوون دەکرێنەوە.
باکگراوند: بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ سوپای سووریا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی دژی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب دەستپێکردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 29 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





