نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە بارودۆخی حەلەب دەدات و داوای پاراستنی مەدەنییەکان دەکات

شەیری بکە لە:
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە بارودۆخی حەلەب دەدات و داوای پاراستنی مەدەنییەکان دەکات

دیمەنی جێهێشتنی خێزانێک لە شارە کوردییەکانی حەلەب

ئاڤا نیوز 

 

فەرهان حەق، جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سکرتێری گشتیی زۆر نیگەرانە لەو هەواڵانەی باس لە کوژران و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی سڤیل دەکەن بەهۆی پەرەسەندنی شەڕ و پێکدادانەکان لە شاری حەلەبی سووریا.

 

لێدوانی فەرمی: فەرهان حەق، جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتی "ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس" نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاڤا میدیای وت: "بەپێی یاسای نێودەوڵەتیی مرۆیی، ئەرکی سەرشانی هەموو لایەنەکانە کە گیانی مەدەنییەکان بپارێزن و زیان بە ژێرخانی مەدەنی شارەکە نەگەیەنن."

 

وتەبێژەکەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی: "داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکەین دەستبەجێ گرژییەکان کەم بکەنەوە، وپەنا ببەنە بەر دانبەخۆداگرتنی تەواو و هەموو ڕێکارێکی پێویست بگرنە بەر بۆ ئەوەی ڕێگری لە زیانگەیاندنی زیاتر بە هاووڵاتییان بکرێت."

 

٠ نەتەوە یەکگرتووەکان هانی لایەنەکان دەدات کە لە هەردوو ئاستی سەربازی و سیاسیدا نەرمی بنوێنن و بە نییەتێکی پاکەوە بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆکان، بە مەبەستی جێبەجێکردنی تەواوی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی ١٠ی مانگی سێی ساڵی 2025.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ