بەهۆی قورسکردنی سزای سەر بەنزینخانەکان ڕێژەی سەرپێچییەكان کەمی کردووە

شەیری بکە لە:
بەهۆی قورسکردنی سزای سەر بەنزینخانەکان ڕێژەی سەرپێچییەكان کەمی کردووە

دیمەنی بەنزینخانەیەکی شاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

لێپڕسراوی بەشی پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاشكرای دەكات كە قورسكردنی سزای سەر بەنزینخانەكان ڕێژەی سەرپێچییەكانی بەنزینخانەكانی كەم كردووەتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناوەڕاستی ساڵی ڕابردوو، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان گشتاندنێکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیییە گشتییەکانی نەوت و کانزاکان کرد بەوەی، هەر بەنزینخانەیەک لەماوەی ساڵێکدا سێ جار سەرپێچی بکات، سێ مانگ دادەخرێت و پێنج بۆ 10 ملیۆن دینار سزا دەدرێت.

لێدوانی فەرمی: سالار محەممەد، لێپڕسراوی بەشی پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر بە ئاڤای گوت، "ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی کە سەرپێچی دەکەن کەمتر بوونەتەوە، لە مانگی ڕابردوو تەنیا 5 بەنزینخانە بەهۆی سەرپێچییەوە سزا دراون."

ئاماژەی بەوەشکرد، "لەماوەی شەش مانگی ڕابردوو، دوو بەنزیخانە سێ جار سەرپێچییەکانیان دووبارە کردووەتەوە، هەر یەكەیان سێ مانگ داخراون و بە هەردووکیان بڕی 16 ملیۆن دینار سزا دراون."

بەنزیخانەکان بەهۆی چڕی بەنزین کە نابێت ئۆکتانی لە 89 کەمتر بێت، میسانۆل و ئیسانۆلی بەڕێژەی پێویست نەبێت، پەستانی بەنزینەکە و سیلفەرەکەی بەگوێرەی ستاندارد نەبێت سزا دەدرێن.

شێوازی جێبەجێکردن: سزاکان بەمشێوەیەن، ئەگەر بەنزینخانەیەک یەکەم جار سەرپێچی بکات، نزیکەی ملیۆنێک دینار سزا دەدرێت، دوو جاری دیکە سەرپێچی بکات سێ مانگ دادەخرێت، شەش بۆ حەوت ملیۆن دینار سزا دەدرێت، ئەو بەنزینخانانەی کە سەرپێچی گەورە دەکەن، وەک دانانی کۆنترۆل لەکاتی سەردانی لیژنەکان  فێڵ دەکەن و بەنزینی باش و خراپ ئاڵوگۆڕ دەکەن، فایلەکانیان ڕەوانەی داواکاری گشتیی دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ