ئەمریکا لە سووریا هێرشیکردە سەر پێگەکانی داعش

شەیری بکە لە:
ئەمریکا لە سووریا هێرشیکردە سەر پێگەکانی داعش

دیمەنی هێرشە ئاسمانییەکە

ئاڤا نیوز

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر 12:30 نیوەڕۆ بەکاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا، هێزەکانیان بەهاوکاری هێزە هاوپەیمانەکانیان، زنجیرەیەک هێرشی بەرفراوانیان کردووەتە سەر چەندین بنکە و پێگەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچە جیاوازەکانی سووریا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا سێنتکۆم ڕایگەیاند، ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چاوی هەڵۆ ئەنجامدراون، کە لە 19-12-2025 بە فەرمانی ڕاستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەستیپێکردووە.

دەشڵێن، ئەم ئۆپەراسیۆنە وەک وەڵامێکی تووند بۆ ئەو هێرشەی داعش دادەنرێت کە لە 13-12-2025 لە شاری تەدمور کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا و سووریا، کە بووە هۆی کوژرانی دوو سەربازی ئەمریکی و وەرگێڕێک.

زانیاریی زیاتر: فەرماندەیی ناوەندی ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانج لەم هێرشانە تێکشکاندنی تواناکانی داعش، ڕیشەکێشکردنی تیرۆر و پاراستنی سەربازانی ئەمریکا و هێزە هاوبەشەکانە لە ناوچەکەدا.

جەختیان کردەوە، هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان سوورن لەسەر ڕاوەدوونانی هەر کەس و گرووپێک کە هەوڵی زیانگەیاندن بە ئەمریکا بدەن.

سێنتکۆم پەیامێکی تووند ئاراستەی ئەو گرووپانە دەکات و دەڵێت، پەیاممان ڕوون و بەهێزە، ئەگەر ئازاری شەڕکەرانمان بدەن، لە هەر شوێنێکی جیهان بن دەتاندۆزینەوە و دەتانکوژین، گرنگ نییە چەند هەوڵ بدەن لە دەستی دادپەروەری ڕابکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ