ئەمریکا بۆ ئیسرائیل: بەشداری هیچ هێرشێک بۆ سەر ئێران ناکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-04-14

ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
لەکاتێکدا ئیسرائیل خۆی بۆ هێرش بۆ سەر ئێران ئامادە دەکات، ئەمریکا بە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە بەشداری لە هیچ هێرشێک بۆ سەر ئێران ناکات.
بۆچی گرنگە: ئەمریکا پشتیوانێکی گەورەی ئیسرائیلە و لە هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئێران، یارمەتییەکی گەورەی وڵاتەکەی دا بۆ بەرپەرچدانەوەی مووشەک و درۆنەکان، ئیسرائیلیش تینوی تۆڵەیە و دەیەوێت هێرش بکاتەوە.
زانیاری بەدەستهاتوو: کەناڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریکی لەزاری بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی بایدن بڵاویکردووەتەوە، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەی ئەمڕۆی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل باسی لەوە کردووە بەشداری هیچ ئۆپەراسیۆن و هێرشێک بۆ سەر ئێران ناکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل ئامانجی ئەوەیە لە نزیکترین کاتدا تۆڵە بکاتەوە و بەرپرسانی وڵاتەکە گڵۆپی سەوزیان بۆ نەتانیاهۆ هەڵکردووە تا هێرشەکە بکات لەبەرامبەر ئەو هێرشەی ئێران کردی کە تێیدا زیاد لە 300 درۆن و مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
راگەیێنراوی فەرمی: لە راگەییندراوێکدا جۆ بایدن دەڵێت: پشتیوانی ئێمە بۆ ئیسرائیل پۆڵایینە، لە خستنەخوارەوەی هەموو درۆن و مووشەکەکانی ئێران یارمەتی ئیسرائیلمان دا، ئەمڕۆ سەرکردەکانی گروپی حەوت لەبارەی هێرشەکەی ئێران کۆدەکەمەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پێشتر کەناڵی ئێن بی سی ڕایگەیاندبوو کە جۆ بایدن نیگەرانی خۆی بە نەتانیاهۆ گەیاندووە و پێی گوتووە، "ئەمریکا پەلکێشی شەڕێکی گەورەتر مەکە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
دەست بە دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی یەک دەکرێت
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا





