بەهۆی نەبوونی ڕەزامەندی حکومەتی عێراق کێشەی کارتی نیشتمانی سزادراوان چارەسەر نەکراوە

شەیری بکە لە:
بەهۆی نەبوونی ڕەزامەندی حکومەتی عێراق کێشەی کارتی نیشتمانی سزادراوان چارەسەر نەکراوە

دیمەنی کارتی نیشتمانی

ئاڤا نیوز

بەهۆی ئەوەی حکومەتی عێراق ڕەزامەندی نەداوە کارتی نیشتمانی بەشێوەی ئاسایی بۆ سزادراوانی هەرێمی کوردستان دەربهێنرێت، هەر سزادراوێک کارتی نیشتمانی دەربهێنێت دەبێت بەشێوەی VIP مامەڵەکانی بکات و زیاتر لە 250 هەزار دینار خەرج بکات.

چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک سزادراو لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی ئاڤاوە، داوایان کرد دەنگیان بە لایەنی پەیوەندیدار بگەیەنین بۆ ئەوەی بەشێوەی ئاسایی کارتی نیشتمانیان بۆ دەربهێنرێت و ئەو کیشەیان بۆ چارەسەر بکرێت.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و باری شارستانی هەولێر بە ئاڤای گوت، تا ئێستا حکومەتی عێراق ڕەزامەندی لەسەر ئەوە نەداوە کارتی نیشتمانی بەشێوەی ئاسایی بۆ سزادراوانی هەرێمی کوردستان دەربهێنرێت، ئەم بابەتەش پێویستی بە ڕەزامەندی بەغدا هەیە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، ساڵی ڕابردوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان بەشێوەی فەرمی داوای لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق کردووە بۆ ئەوەی ئەو ڕێنماییەی بۆ سزادراوانی عێراق جێبەجێدەکرێت سزاداراوانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە و لەکاتی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بڕی تەنیا شەش هەزار دیناریان لێوەربگیرێت، بەڵام تا ئێستا حکومەتی عێراق بڕیاری لەسەر ئەوە نەداوە ئەو ڕێنماییە سزادراوانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ