بەهۆی نالەباری کەشوهەوا گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگیران

شەیری بکە لە:
بەهۆی نالەباری کەشوهەوا گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگیران

دیمەنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی

ئاڤا نیوز

بەهۆی ناجێگیری کەشوهەوا و بوونی تەموومژ، بەشێک لە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی هەڵوەشایەوە.

لێدوانی فەرمی: دانا محەممەد، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: 'بەپێی ڕاپۆرتی نووسینگەی کەشناسیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بەهۆی ناجێگیری کەشوهەوا و ئەو تەموومژەی کە دروستبووە مەودای بینین کەمبووەتەوە، بۆیە تاوەکو کاتژمێر 11ـی ئەمشەو ئاسمانی فڕۆکەخانە بەڕووی گەشتەکان داخراوە، لەم نێوەندەشدا هەریەک لە (تورکیش ئێرلاین) و (ئەی جێت ئێرلاین) بەوپێیەی گەشتەکانیان نزیکە لەو وادەیە، گەشتەکانیان هەڵوەشاندوەتەوە".

زانیاریی زیاتر: لە کاتژمێر 3ـی بەرەبەیان دوو گەشتی ئاسمانی ئوردنی و قەتەری هەیە، تائێستا وابڕیارە گەشتەکان ئەنجام بدرێن، بەڵام بەمەبەستی دڵنیابوونەوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە دوای کاتژمێر 11ـی شەو چاوەڕوانی نوێترین ڕاپۆرتی نووسینگەی کەشناسی فڕۆکەخانە دەکات، بۆئەوەی بەپێی بارودۆخی کەشوهەوا بڕیار لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بدات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ