بۆڕیی سەرەكیی پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ چاككرایەوە

شەیری بکە لە:
بۆڕیی سەرەكیی پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ چاككرایەوە

دیمەنی چاککردنەوەی بۆرییەکە

ئاڤا نیوز

دوای شكانی بۆریی هێڵی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ بۆ ماوەی نزیكەی 20 كاتژمێر، درەنگانی ئەمشەو لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر، چاككرایەوە و لەئێستادا ئاو بەئاراستەی عەمبەرەكان ڕەوانەكراوە و چاوەڕوان دەكرێت پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئاو بگاتەوە گەڕەكەكانی هەولێر.

چیرۆکی سەرەکی: بەیانیی دوێنێ یەكشەممە، بۆڕیی سەرەكیی پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ لەناو وێستگەكەدا شكا، بەهۆیەوە دابەشكردنی ئاو لە بەشێكی زۆری گەڕەكەكانی شاری هەولێر ڕاوەستا، تیمەكانی چاككردنەوە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر دەستبەجێ دەستیانكرد بە چاككردنەوەی بۆڕییەكە و دوای نزیكەی 20 كاتژمێر لە كاركردن تێیدا، چاككرایەوە.

لێدوانی فەرمی: بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر ڕایگەیاندووە، دوای شكانی بۆڕی هێلی گوێزەرەوەی ئاوی 'ئیفراز سێ' كە تیرەكەی 1500 ملمە و لە جۆری 'GRP'ـە، دەستبەجێ تیمەكانیان گەیشتوونەتە شوێنەکە و  درەنگانی ئەمشەو بۆرییەکە چاککرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێستا ئاو بەئاراستەی عەمبارەکان ڕەوانە دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاو قۆناغ بەقۆناغ بگاتەوە ئەو گەڕەكانەی هەولێر كە بەهۆی شكانی بۆڕییەكەوە، بێئاو بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ