
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە
ئاڤا نیوز
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، بە تووندی دژی کاندیدکردنەوەی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی حکومەتی داهاتوو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی سیاسیی تایبەت بە میدیای "عەین ئیخبارییە"ـی ئیماراتی ڕاگەیاندووە، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، دوو کاتژمێر پێش کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی، هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ موقتەدا سەدر، پرسیاری لە هەڵوێستی کردووە سەبارەت بە کاندیدکردنی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.
بەپێی سەرچاوەکە، وەڵامی سەدر کورت و یەکلاکەرەوە بووە و بە عامری ڕاگەیاندووە، گەڕانەوەی مالیکی بۆ دەسەڵات و سەرۆکایەتی حکومەت، لای ڕەوتی نیشتمانیی شیعە هێڵی سوورە، هەڵوێستەکەی سەدر بۆ لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی چاوەڕوانکراو بووە، هەرچەندە ئەمجارەیان بە شێوازێکی زۆر تووندتر گەیشتووە، چونکە سەدر پێیوایە گەڕانەوەی مالیکی بۆ دەسەڵات قەیرانی سیاسی و ئەمنی لێدەکەوێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناکۆکیی نێوان موقتەدا سەدر و نووری مالیکی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2008، دوای ئەوەی بە فەرمانی مالیکی، سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتەی عێراق هێزە سەربازییەکان ڕووبەڕووی سووپای مەهدی باڵی سەربازی ڕەوتەکەی سەدر لە هەریەکە لە پارێزگاکانی بەغدا، بەسرە و کەربەلا بوونەوە و دەیان ئەندامی ڕەوتی سەدر کوژران یان دەستگیرکران، هەروەها دوای هەڵبژاردنەکانی 2021، کێشەکان گەیشتنە لووتکە و بوونە هۆی پێکدادانی چەکداری لە ناوچەی سەوزی بەغدا لە نێوان لایەنگرانی مالیکی و خەزعەلی لەلایەک و هێزەکانی سەرایا سەلامی سەدر لەلایەکی دیکەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
نەوزاد هادی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشایەوە
- بزنس
- 23 خولەک لەمەوپێش
نرخی مسقاڵێک زێڕ گەیشتە یەک ملیۆن و 60 هەزار دینار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
نەوزاد هادی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشایەوە
- عێراق
- 36 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەستی بەسەر بڕێکی زۆر گەنمی ڕەنگکراودا گرت





