بۆ زیاتر لە  35 ساڵ پاسپۆرتی عێراقی وەک یەکێک لە لاوازترینەکانی جیهان دەمێنێتەوە

شەیری بکە لە:
بۆ زیاتر لە  35 ساڵ پاسپۆرتی عێراقی وەک یەکێک لە لاوازترینەکانی جیهان دەمێنێتەوە

پاسپۆرتی عێراقی

ئاڤا نیوز

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ساڵانەی "پاسپۆرت ئیندێکس"ـی جیهانی، پاسپۆرتی عێراقی بە یەکێک لە لاوازترین پاسپۆرتەکانی جیهان دادەنرێت و تەنیا لە پێش سووریاوە دێت.

چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ڕاپۆرتەکە هاووڵاتییانی عێراق پێویستە ڤیزا بۆ 156 وڵاتی جیا جیا وەربگرن پێش گەشتکردنیان، زۆر جاریش داواکارییەکانیان لە باڵیۆز و کونسوڵخانەکان ڕەتدەکرێتەوە، لەکاتێکدا دەتوانن بەبێ ڤیزە سەردانی 11 وڵات بكەن و لە 31 وڵاتیش لە كاتی گەیشتن ڤیزە وەردەگرن.

زانیاریی زیاتر: پاسپۆرتی عێراقی بۆ ساڵی 2026 لەپلەی 101 ـی  جیهانی هاتووە و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش پلەبەندی 20 ـتەمینی وەرگرتووە ،  بەمەش تەنیا پێش سووریا كەوتووە و بەجۆرێک سۆماڵ پاسپۆرتەکەی لە عێراق بەهێزترە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پاسپۆرت ئیندێکس، ساڵانە لیستی بەهێزترین و لاوازترین پاسپۆرتەكانی جیهانی بڵاودەکاتەوە، ئەوەش بە پشتبەستن بە چەند بنەمایەک، گرنكترینیان هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی هەر وڵاتێک توانای سەردانی زۆرترین وڵاتیان بەبێ ڤیزا هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ