داواكاری گشتی: 859 سكاڵا لەسەر بەفیڕۆدانی موڵک و ماڵی گشتی و زێدەڕۆییەكان تۆماركراون
- کوردستان
- 18 کانوونی دووەم

دیمەنی باڵەخانەی داواکاری گشتی لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
دەزگای داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان لە ماوەی ساڵێكدا، 859 سكاڵای لەسەر مافی گشتی و بەفیڕۆدانی موڵك و ماڵی گشتی و لابردنی زێدەڕۆییەكان تۆماركردووە، هاوكات بەدواداچوونی بۆ سێ هەزار و 608 بابەتی جۆراوجۆر كردووە و لایەنی پەیوەندیداری لێ ئاگادار كردووەتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان، وەک یەکێک لە دەزگا گرنگ و سەرەکییەکانی وەزارەتی داد و پێکهاتەیەکی گرنگی سیستەمی دادوەری لە هەرێمدا، ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵی ڕابردووی بڵاودەکاتەوە؛ 859 سكاڵای تۆماركردووە، 3608 نووسراوی بەدواداچوونی ئاڕاستەی دامودەزگا پەیوەندیدارەكان كردووە.
ژمارەكان وا دەڵێن: ئەندامانی داواکاری گشتی هەزار و 696 جار بەشدارییان لە لیژنەکانی لێکۆڵینەوە و کارگێڕی و بەرزەفتکردنەكاندا کردووە.
-لە کۆی (هەزار و 790) دۆسیەی تاوانەکان کە لە دادگاکانی هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەکراون، نزیکەی سەرجەم دۆسیەکان هەر لە ساڵی 2025 یەکلاکراونەتەوە، ڕێژەی خێرا ڕاپەراندنی کارەکان 99.8٪ بووە ئەوەش لەپێناو ئەوەی یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکانی دادگاکان دوانەکەوێت.
-ئەندامانی داواکاری گشتی لە دادگاكانی تاوان, دادگای نەوجەوانان، کەتن، تێهەڵچوونەوە، گومرگ ڕۆژانە وردبینییان لە پەڕاوی دۆسیەکان کردووە و ڕاپۆرتییان لە بارەیەوە داوە، ئەگەر پێویست بووبێت تانەشیان لە بڕیارەکانی دادگا داوە.
-بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دۆسیەکانی لێکۆڵینەوە و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ڕێکارەکان بە گوێرەی یاسا و بەدواداچوون بۆ کەموکوڕییەکان، لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە هەزار جار سەردانی بنکەی پۆلیس و ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس و ئاسایش و بنکەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانیان کردووە و سەرپێچییەکان تۆمارکراون و بەدواداچوونی بۆ کراوە.
-ئەندامانی داواکاری گشتی لە ڕۆژانە سەردانی گرتووخانەکانیان کردووە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاکسازی لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بەهەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرینەوە بۆ بەدواداچوونی ڕەوشی ڕاگیراوان و حکومدراوان و گوێگرتن لە داواکاری و گلەییەکان و ئاگاداربوون لە کەموکورتییەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






