د. ڕێبوار بابکەیی: کۆبوونەوەکەی پیرمام بووە فشار بۆ وەستانی شەڕ لە سووریا
- هەواڵ
- 19 کانوونی دووەم
د. ڕێبوار بابکەیی، پسپۆر لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان
ئاڤا نیوز
پسپۆرێکی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەڵێت، کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی، بووە هۆکاری وەستانی شەڕ لە سووریا.
لێدوانی فەرمی: د. ڕێبوار بابکەیی، پسپۆر لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ڕووماڵی تایبەتی ئاڤا، سەبارەت بە دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممە 17-1-2026 لە پیرمام کە لە نێوان سەرۆک بارزانی و تۆم باراک، نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە بەڕێوەچوو، بووە هۆکاری ئەوەی کە فشار لەسەر حکومەتی شەرع دروست ببێت، بەو ئاراستەیەی کە ئاشتییەک بێتە ئاراوە و شەڕ بوەستێت.
بابکەیی دەڵێت: "کاتی خۆی لەسەر دەستی سەرۆک بارزانی، ڕێککەوتنی دهۆک لە نێوان لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کرا بە مەبەستی یەکگرتنی هێزە کوردییەکان و چۆنیەتی بەڕێوەبەردنی دۆسیەی ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام بە داخەوە جێبەجێ نەکرا کە دەبوو دەرفەت بە هێزەکانی دیکەش درابا، بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ڕۆژئاوای کوردستان."
د. ڕێبوار بابکەیی باس لە چەند فاکتەرێکی سەرەکی دەکات کە ئایندەی ڕۆژئاوای کوردستانی لەسەر بەندە لەوانە:
فاکتەرە ناوچەییەکان: ئەگەر لە ئایندە گۆڕانکاری لە هاوکێشەی هێز لەسەر ئاستی ناوچەیی دروست بوون، جارێکی دیکە دەرفەت بۆ کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دروست بوو، لەو بڕوایەدام ڕۆژئاوای کوردستان دەتوانێت ڕۆڵ و کاریگەری خۆی لەسەر دیمەشق هەبێت.
٠ پاراستنی ڕۆژهەڵاتی فورات: زۆر گرنگە ڕۆژهەڵاتی فورات بپارێزرێت، ئەگەر قوربانیشی بۆ بدرێت، چونکە مەترسی گەورە هەیە لەسەر کورد، لەبەرئەوەی ئەو هێزەی ئێستا دەسەڵاتیان هەیە لە سووریا، باوەڕیان بە فرە نەتەوەیی و دۆز و پرسی کورد نیە، هێزێکی توند ئاژۆن و بەشێکی هەرە زۆریان لە ڕێکخستنەکانی داعش بوون.
زانیاریی زیاتر: بابکەیی، باس لە مەترسی دیکە دەکات، ئەویش هاوکێشەی هێزە، کە لەسەر ئاستی ناوچەکە دروست بووە، بەتایبەت دوای پاشەکشەی ئێران، ئێستا تورکیا ڕۆڵێکی گەورە دەبینێت لەو ڕووداوانە، لەهەمان کاتدا ئیسرائیلیش کە ڕۆڵی لە هاوکێشەکە هەبووە، ئێستا بێ دەنگ بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوتەی بابکەیی، حکومەتی سووریا ئێستا لە ژێر فشارێکی گەورەی هەرێمیدایە، بە تایبەت سعوودیە و تورکیا، لەبەرئەوە پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەک پرس و یەک دۆزە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەیەکی تووند لە عێراق دەکات؛ پەیوەستە بە گرووپە چەکدارەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەوقافی سلێمانی لیژنە لەسەر مەلا هەڵۆ و مەلا کامەران پێکدەهێنێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕایەخێکی چنراو بە دیاری بۆ دەوڵەت باخچەلی دەنێرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: لە چارەسەرکردنی کێشەکان پاڵپشتی نووری مالیکی دەبین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەیەکی تووند لە عێراق دەکات؛ پەیوەستە بە گرووپە چەکدارەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەوقافی سلێمانی لیژنە لەسەر مەلا هەڵۆ و مەلا کامەران پێکدەهێنێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕایەخێکی چنراو بە دیاری بۆ دەوڵەت باخچەلی دەنێرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: لە چارەسەرکردنی کێشەکان پاڵپشتی نووری مالیکی دەبین
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر بوو






