هەسەدە هۆکاری کشانەوەی لە کەمپی هۆل بۆ بێباکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دەگەڕێنێتەوە

شەیری بکە لە:
هەسەدە هۆکاری کشانەوەی لە کەمپی هۆل بۆ بێباکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دەگەڕێنێتەوە

دیمەنێک لە کەمپی هۆل. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز


حکومەتی سووریا ڕایدەگەیێنێت، لایەنی ئەمریکییان بە فەرمی لە نییەتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بۆ کشانەوە لە دەوروبەری کەمپی هۆڵ ئاگادار کردووەتەوە. هەسەدەش هۆکارەکەی بۆ بێباکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەگەڕێنێتەوە.


وێنە گەورەکە:
شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان شەڕڤانانی هەسەدە و گرووپە چەکدارەکانی سووریا بەردەوامە. لە دەوروبەری کەمپی هۆل پێکدادانی لە نێوان هەردوولا ڕوویدا، هەسەدە کشانەوەی هێزەکانی لە دەوروبەری کەمپەکە ڕاگەیاند و دەڵێت: هێزەکانمان ناچار بوون لە کەمپی هۆل بکشێنەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی:
حکومەتی سووریا ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە، بۆ وەرگرتنی ئەو پێگانە و ڕێگریکردن لە هەر بۆشاییەکی ئەمنی ئامادەیی خۆی دەربڕیووە، دەشڵێت: "هەسەدە بە ئەنقەست خەمساردی دەنوێنێت لە ڕادەستکردنی شوێنەکان تاوەکو هاوکێشەکان تێک بدات و قەیرانێکی نوێی ئەمنی لە ناوچەکەدا دروست بکات."


حکومەتی سووریا دەڵێت: بۆ ڕێگریکردن لە سوودوەرگرتنی گرووپە تیرۆریستییەکان، پێویستە دەستبەجێ ئیدارەی ئەمنیی کەمپەکە وەربگرن.


٠ دیمەشق سەرکردایەتیی هەسەدە بە بەرپرسیاری هەر دەرئەنجامێکی نەخوازراو دەزانێت، ڕێگە نادەین هیچ بۆشاییەک سەلامەتیی ناوچەکە بخاتە مەترسییەوە.


٠ داوا لە لایەنی ئەمریکی دەکەین بەرپرسیارێتیی خۆی هەڵبگرێت و گوشار بخاتە سەر هەسەدە بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی ڕادەستکردنەکە بەبێ هیچ کەمتەرخەمییەکی زیاتر لەم کاتە هەستیارەدا.


ڕاگەیێنراوی لایەنی بەرامبەر:
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد: "بەهۆی بێباکیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بەرامبەر بە پرسی داعش و شکستهێنانیان لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتیی، هێزەکانمان ناچار بوون لە کەمپی هۆل بکشێنەوە و لە دەوروبەری ئەو شارانە جێگیر ببنەوە کە ڕووبەڕووی هەڕەشەی گەورە بوونەتەوە".


زانیاریی زیاتر: 
کەمپی هۆل، گەورەترین کەمپی ژن و منداڵی خێزانەکانی داعشە لە پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، بەگوێرەی نوێترین ئامارەکان، ئێستا زیاتر لە 24 هەزار کەسی تێدا ماوە، لەو ژمارەیەش 15 هەزاریان سوورین، سێ هەزار و 500یان عێراقی و شەش هەزار و 200ی دیکەشیان بیانین.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:
 کشانەوەی هێزەکانی هەسەدە لە کەمپی هۆل گەورەترین مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتیی لە دوای تێكشکانی داعش لە ساڵی 2019ـەوە، چونکە زیاتر لە 40,000 کەسی تێدایە کە زۆربەیان خێزان و منداڵی چەکدارانی داعشن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ