دادگای فیدراڵیی بۆ ئاڤا: تانەکەی مەلا بەختیار ڕەتکرایەوە

شەیری بکە لە:
دادگای فیدراڵیی بۆ ئاڤا: تانەکەی مەلا بەختیار ڕەتکرایەوە

مەلا بەختیار

ئاڤا نیوز


دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاری کۆتایی لەبارەی تانەی ئەو کاندیدانە دا کە پێشتر ناویان لە لیستی ڕاگەیێندراوی پەرلەمان بۆ پۆستی سەرۆککۆماردا نەبوو. یەکێک لەو کاندیدانە مەلا بەختیار بوو کە تانەکەی ڕەتکرایەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: دادگاکە لە دانیشتنەکانی 19 و 20 کانوونی دووەمی 2026، پێداچوونەوەی بۆ 28 تانە کرد و تێیدا بڕیاریدا چوار کاندید بگەڕێندرێنەوە ناو کێبڕکێیەکە، پاش ئەوەی دەرکەوت هەموو مەرجە یاساییەکانیان تێدایە، هاوکات دوورخستنەوەی 24 کەسی دیکەی پەسند کرد.

 

زانیاریی ئاڤا: سەرچاوەیەک لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، تانەکەی مەلا بەختیار لەلایەن دادگای فیدراڵیی ڕەتکرایەوە. لە هەمان کاتدا دادگا تانەی چوار کاندیدی دیکەی پەسند کرد و پەرلەمانی پابەند کرد ناویان بۆ لیستی فەرمی بگەڕێندرێتەوە


ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگای فیدراڵی، بە بڕیارێک کە وێنەیەکی دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە دڵنیا نەبووەتەوە لەوەی كە دایك و باوكی مەلا بەختیار عێراقین، وات یەكێك لەو دووانەیان عێراقی نین، هەروەها وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕوانامەی زانکۆی ناوبراوی پەسند نەکردووە، کە ئەمەش بەربەستی یاسایی بۆ کاندیدبوونەکەی دروست کردووە.



٠ ناوەکانیش بریتین لە (خالید سدیق عەزیز محەممەد، ئازاد مەجید حەسەن، ڕافع عەبدوڵڵا حەمید مووسا و سالم حەواس عەلی).


٠
ئەم بڕیارانەی دادگا بە کۆدەنگی و لە دانیشتنێکی داخراودا دەرکراون و بەپێی یاسا بنبڕ و پابەندکەرن بۆ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان تاوەکو پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بە شێوەیەکی یاسایی بەڕێوە بچێت.


٠
دادگای فیدراڵی جەختی کردەوە کە دەبێت پەرلەمان ناوی ئەم چوار کەسە بخاتە ناو لیستی ئەو کاندیدانەی مەرجەکانیان تێدایە، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ پاراستنی مافی کاندیدەکان و ڕێگریکردن لە هەر جۆرە پێشێلکارییەکی دەستووری لە پڕۆسەی سیاسیی وڵاتدا.

 

باکگراوند: بە چەند ڕۆژێک پێش تانەکەی مەلا بەختیار، سەرچاوەیەک قسەی بۆ ئاڤا کرد و وتی:  "مەلا بەختیار، دوو بەڵگەی تەواو پێشکەشی دادگای فیدراڵی دەکات، یەکێکیان تایبەتە بە وەفاتنامەی دایکی، کاتێک دایکی مەلا بەختیار مردووە و باوکی ژنی دووەمی هێناوە، بۆیە وەفاتنامەی بۆ دایکی مەلا بەختیار دەرنەهێناوە."


٠ بەڵگەنامەی دووەمیش تایبەتە بە بڕوانامەکەی، مەلا بەختیار، لە وڵاتی هۆڵەندا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەست هێناوە، بەڵگەی بڕوانامەکەشی  پێشکەش دەکات.

٠ دوو لە مەرجە دەستوورییەکان بۆ هەر کاندیدێک کە دەیەوێت بۆ ئەو پۆستە خۆی هەڵبژێرێت ئەوەیە، لە دایک و باوکێکی عێراقی بێت و بە لایەنی کەمەوە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت. پەسەند نەکردنی ناوی مەلا بەختیاریش وەک کاندید تا ئێستا بەهۆی یەکلایی نەکردنەوەی ئەم دوو ماددە دەستووریەیە، هەرچەند ناوبراوە دووپاتی دەکاتەوە کە بەڵگەی تەواوی بۆ سەلماناندی ئەم دوو مەرجە هەیە و پێشکەشی دادگای فیدراڵییان دەکات.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ