پێنجوێن، نیشتمانی گوڵاڵە سوورەکان لەبەردەم مەترسیی کەمبوونەوەدا

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

سوهراب سپێهری، شاعیری گەورەی فارس، دەڵێت، "دنیا پڕ لە ناشیرینی من سەیری گوڵاڵە سوورە دەکەم، تاوەکوو گوڵاڵە سوورە هەبێت دەبێت بژین.

چیرۆکی سەرەکی: لە کوردستان، ئەم گوڵە تەنها ڕووەکێکی ئاسایی نییە، بەڵکوو ناسنامەی بەهار و هێمای ناسکی و جوانییە. هەر بۆیە مرۆڤ هەمیشە جوانی و ناسکی بەم گوڵە دەچوێنێت. گوڵاڵە سوورە نیشانەی بەپیتیی خاکە، کاتێک لە بەهاردا خونچەی ئەو گوڵە بە دەم شنەی باوە سەما دەکات، پەڕە سوورەکانی دەردێن و دەبنە گوڵاڵە سوورە.

- هەرچەندە ئەم گوڵە ڕەنگی پەمەیی و پرتەقاڵیشی هەیە، بەڵام سوورەکەی لە ناو هۆنراوە و دڵی خەڵکدا جێگەی تایبەتی هەیە، بەتایبەت لە پێنجوێن کە بە نیشتمانی ئەم گوڵە دەناسرێت.

زانیاریی زیاتر: حەمە ئەمین، جووتیارێکی بە ئەزموونی پێنجوێنە، ئەو دەڵێت، بەهۆی کێڵانی زەوی ڕژاندنی بڕێکی زۆر ماددەی کیمیایی ، ئەم گوڵە بەرەو کەمبوونەوە دەچێت و مەترسی لەسەر نەمانی دروست بووە.

شەیری بکە لە: