
نێچیرڤان بارزانی، فایەق زێدان و بافڵ تاڵەبانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکی داخراودا، تاوتوێی هەڵبژاردنی کوردستانیان کردووە.
وێنە گەورەکە: دوای چەند جارێک لە دواخستنی، لە دوایین مەرسوومی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بڕیار دراوە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، بەڵام وا چاوەڕوان ناکرێت لەو کاتەشدا ئەنجام بدرێت، چونکە پارتی دیموکراتی کوردستان و زیاتر لە 10 لایەنی سیاسیی پێکهاتەکان، لەسەر شێوازی هەڵبژاردنەکە ناڕازین لە بڕیاری دادگەی فیدراڵیی عێراق و بەو شێوەیە بەشداری ناکەن.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: لە یەکەم ڕۆژی هەشتەمین دیداری سلێمانی کە لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی ساز دەکرێت، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوەیەکی داخراویان تایبەت بە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی و چۆنێتی پێداچوونەوەیان کردووە .
لێدوانی فەرمی: دوای کۆبوونەوەکە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەڵبژاردن بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند "دەبێت هەموو هێزە سیاسییەکان ڕێک بکەون لەبارەی ئەوەی هەڵبژاردن بکرێت".
دوایین هەڵوێستی پارتی: ڕۆژی چوارشەممە 17ی نیسانی 2024، سەرۆک بارزانی، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ تۆماس سیلەر ـ باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق ڕایگەیاند "دواخستنی هەڵبژاردن بۆ چەند مانگێک زۆر گرنگترە لەوەی هەڵبژاردنێک بەڕێوە بچێت کە مافی دەنگدەران و پێکهاتەکان پێشێل کرابێت".
چاوەڕوانییەکان: ئەگەر ئەو تێبینییانەی پارتی دیموکراتی کوردستان و لایەنەکانی دیکە لەبارەی هەڵبژاردن هەیانە چارەسەر نەکرێت، چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنەکە دوا بخرێت و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش وادەیەکی دیکە دیاری بکات کە سازانی هەموو لایەنە سیاسییەکانی لەسەر بێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ و عێراقچی لە تورکیا کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
6 خولەک لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
42 خولەک لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نوێی سەرۆک بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەولێرەوە چووە سلێمانی



