لیژنەی لێکۆڵینەوە لە "کڕین و فرۆشتن بە دەنگی پەرلەمانتارانی عێراق" دەستبەکار دەبێت
- هەواڵ
- 2024-01-25

ئاڤا دیجیتاڵ
لە دوایین دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجوومەنەکە، دەنگۆی ئەوە هەبوو لەنێو کافتریای ئەنجوومەن کڕین و فرۆشتن بە دەنگەکان کرابێت، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەک دەستبەکار بووە و سەرۆکی لیژنەی یاساییش دەڵێت: "بەدواداچوون دەکەین".
چی ڕوودەدات: ڕۆژی شەممە 27-01-2024، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و لە تەوەرەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا گەڕی دوەەمی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بەڕێوەدەچێت. هەریەک لە سالم عیساوی لە هاوپەیمانیی سیادە، مەحموود مەشهەدانی لە هاوپەیمانیی عەزم و شەعلان کرەیم لە هاوپەیمانیی تەقەدوم، بەربژێری سەرەکین بۆ وەرگرتنی پۆستەکە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی رۆژی شەممە 13-1-2024 لە دوو دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نەتوانرا سەرکۆی نوێی ئەنجوومەنەکە هەڵبژێردرێت، بەهۆی بەهێزی بەربژێرەکان و نزیکی دەنگەکانیان لە یەکترییەوە، دەنگۆی کڕین و فرۆشتن بە دەنگی پەرلەمانتاران بڵاوبوویەوە و، دەنگۆ هەبوو 100 هەزار دۆلار لە بەرامبەر دەنگێک درابێت، ئەم هەواڵەش بەخێرایی میدیاکانی تەنی. لەسەر ئەم پرسە لیژنەیەک لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە سەرپەرشتی سەرۆکی لیژنەی یاسایی و چوار ئەندام پێکهێنراوە، لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن و دواتر دەرەنجامەکەی ئاشکرا دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: "هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی ئەو لیژنەیە دەکرێت، لێکۆڵینەوە لە دەنگۆی کڕین و فرۆشتنی دەنگی ئەندامی ئەنجوومەن لە بەرژەوەندیی بەربژێرەکان دەکرێت، دواتر دەرەنجامەکەی ئاشکرا دەکەین". ئەمە گوتەی ڕێبوار هادی، سەرۆکی لیژنەی لێكۆڵینەوە لەو پرسە بوو بۆ ئاڤا میدیا.
لەلایەکی دیکەوە: هیچ یەکێک لە بەربژێر و ئەندامانی نێو هاوپەیمانییەتییەکان نەهاتووەنەتە لای ئێمە بۆ ئەوەی لە بەرامبەر پێدانی پارە دەنگ بۆ بەربژێرەکەیان کۆبکەنەوە، ئەمە تەنیا دەنگۆیە هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە. شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی بۆ ئاڤا میدیا وای گوت.
باکگراوند: ئەو لیژنەیە لەسەر داوای پێنج ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێکهاتووە. لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا بابەتی كڕین و فرۆشتنی دەنگی ئەندامانیان وروژاند و بەفەرمی داوایان لە لیژنەی یاسایی ئەنجوومەن كردووە، بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بكات و مامەڵاکاران سزا بدات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل 15 تەرمی دیکە ڕادەستی حەماس دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاووڵاتیانی ئەمریکا بەهۆی باجەوە دەستبەرداری ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان دەبن
16 خولەک لەمەوپێش
ملیۆنان مرۆڤ لە جیهاندا هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە.. ئایا تۆ یەکێکیت لەوان؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش
کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوایی هاوسەرگیری دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک کارا دەکرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
هاووڵاتیانی ئەمریکا بەهۆی باجەوە دەستبەرداری ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل 15 تەرمی دیکە ڕادەستی حەماس دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل هۆشداری بەپەلە دەداتە دانیشتووانی غەززە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 55 هەزار فەرمانبەر لە هەرێمی کوردستان زەوییان وەرگرتووە