ڕوانگەی عێراقی سەوز: بەهۆی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانەوە زیانێکی زۆر بە ژینگەی عێراق گەیشتووە
- ژینگە
- 19 تشرینی یەکەم

دیمەنی ڕیکلامی ژمارەیەک کاندید لەسەر شۆستە. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردن، کێبڕکێی کاندید و لیستەکان بە هەڵواسینی وێنە و پۆستەرەکانیان لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا بەردەوامە. بەشێک لە کاندیدان بەهۆی بانگەشەکردنەوە زیانێکی زۆریان لە ژینگە داوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی ڕوانگەی عێراقی سەوز، کاندیدەکان لەپێناو مسۆگەرکردنی کورسی پەرلەمان، بە هەموو شێوەیەک و لە هەموو شوێنێک بانگەشە دەکەن، بەبێ ڕەچاوکردنی میزاجی خەڵک و یاسا و ڕێساکان پشتگوێ دەخەن. ئەمەش زیانێکی زۆری بە ژینگە گەیاندووە.
زانیاریی زیاتر: ڕوانگەکە ئاشکرای کردووە کە نزیکەی 250 هەزار درەخت لە سەرانسەری 15 پارێزگای عێراق (جگە لە هەرێمی کوردستان) زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی هەڵمەتی بانگەشەی کاندیدەکانەوە. ئەم زیانانە بریتین لە بڕین و کونکردن و شکاندنی لقی درەختەکان بۆ ئەوەی شوێنێک بۆ هەڵواسینی پۆستەرەکانیان بکرێتەوە. جگە لەوەش، بەهۆی دانانی ئەم ڕیکلامانەوە زیان بە بۆڕییەکانی ئاو، نافورەکان، دیکۆرەکانی ڕووناکی و شۆستەکانیش گەیشتووە.
خاڵە ئەرێنییەکان: لە ڕاپۆرتەکەی ڕوانگەی عێراقی هاتووە، لە هەر سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان پابەندبوونێکی باشتر بە پرسی دوورکەوتنەوە لە درەختەکان و وێنە و پۆستەر هەڵواسین بەدی کراوە.
ئەمەش بزانە: ڕوانگەی عێراقی سەوز داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کە سزای تووند بەسەر سەرپێچیکاراندا بسەپێنن و درێغی نەکەن لە جێبەجێکردنی یاسا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات






