دەم پارتی ئازادکردنی دەمیرتاش بە گرنگترین هەنگاو بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی دەزانێت
- کوردستان
- 19 تشرینی یەکەم

کۆنگری ڕۆژنامەوانی هاوسەرۆکانی دەم پارتی
ئاڤا نیوز
هاوسەرۆکانی دەم پارتی، ئازادکردنی سەڵاحەددین دەمیرتاش، فیگەن یوکسەکداغ و زیندانییانی دیکەی دۆسیەی کۆبانێ بە گرنگترین هەنگاو دەزانن بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە 19-10-2025 تونجەر باکرهان و تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی سەردانی دەمیرتاشیان کرد کە نزیکەی نۆ ساڵە زیندانی کراوە لە زیندانی ئەدرینە.
لێدوانی فەرمی: هاوسەرۆکانی دەم پارتی بە ئاماژەدان بەوەی سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە زۆر گەشبینە بە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی، دەڵێن: هیچ پاساوێک نییە بۆ هێشتنەوەی دەمیرتاش و زیندانییانی دیکەی دۆسیەی کۆبانێ لە زیندان و ئەوان بێتاوانن. دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەمیرتاش دەرکردووە، پابەندنەبوون بە بڕیاری ئەو دادگایە، پێشێلکردنی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکانی تورکیایە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: هاوسەرۆکانی دەم پارتی جەخت لەوە دەکەنەوە لە کاتێکدا باس لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و بە دیموکراسیبوونی تورکیا دەکرێت، گرنگترین شت ئەوەیە تورکیا پابەند بێت بە بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، سەڵاحەددین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ و زیندانییانی دۆسیەی کۆبانێ ئازاد بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتاری، دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ و حەوت پەرلەمانتاری دەم پارتی و دەیان چالاکوانی سیاسیی دەم پارتی لە 14-11-2016 بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ ڕژانە سەرشەقام و 'ئاژاوە نانەوە' و 'پشێوی' لە کاتی گەمارۆدانی کۆبانێ لەلایەن داعشەوە، خرانە زیندان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڤیتی
- 7 خولەک لەمەوپێش
بەراتی بەرخۆدان بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەسرە ڕاگیران
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
نرخی گەشتی عەمرە بەرز دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەسرە ڕاگیران
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
نرخی گەشتی عەمرە بەرز دەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ





