داوادەکرێت هاوردەکردنی هێلکەی قاچاخ لە دەروازەیەكی سنووری قەدەغە بکرێت
- کوردستان
- 2024-04-18

هێلكە- وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لە دژی هاوردەکردنی هێلکە بە قاچاخ، خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان گردبوونەوە و داوا دەکەن، هاوردەکردنی هێلکەی قاچاخ لە باشماخ قەدەغە بکرێت.
وێنە گەورەکە: بەشێک لە خاوەن کیڵگە پەلەوەریەکان گلەیی ئەوە دەکەن، کە لە دەروازەی باشماخ، هێلکە بە قاچاخ هاوردەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت. ئەمەش وادەكات هێلكەی ناوخۆیی لە بازاڕ نەفرۆشرێت.
لێدوانی فەرمی: خاوەن کێلگە پەلەوەرییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند: هەموو شەوێک بە بڕی چوار هەزار و 500 دۆلار، هێلکە لە سنووری باشماخەوە هاوردە دەکرێت، بۆ ڕاگرتنی ئەو کارە نووسراومان بەرزکردووەتەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار، بەڵام کەس وەڵامی نەداوینەتەوە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەهۆی هاوردەکردنی هێلکەی قاچاخەوە، خاوەن پڕۆژەکانی بەرهەمهێنان زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، دەڵێن کە پێنج بۆ شەش ڕۆژە بەرهەمەکانیان نەفڕۆشراوە، داوا دەکەن کە بە زووترین کات دەروازە قەچاخەکان دابخرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كار بۆ قەدەغەکردنی یارییەکی ئەلیکترۆنی لە کوردستان دەکرێت