گرافیک: مەتین جەلال- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستگیركردنی بەڕێوەبەرانی پەیجێكی لەسەر فرۆشتنی ئامێری گزیكردن ڕاگەیاند، هۆشداریش دەداتە ئەوانەی دەیانەوێت لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە قوتابیان فریو بدەن و هەڕەشەی دەستگیركردنیان دەكات.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ نزیکبوونەوەی تاقیکردنەوەکانی وزاری و نیشتیمانی، چەند کەسێک لەڕێگەی سۆشیال میدیاوە ڕێکلام بۆ فرۆشتنی ئامێری جۆراوجۆری گزیکردن دەکەن، لە بەرامبەر بڕێک پارە بە قوتابیانی دەفرۆشن، وەزارەتی پەروەردە لە ئێستاوە ئامادەكاری دەکات بۆ ڕێگریکردن لەو حاڵەتە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: "تیمی وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ دامەزراوەکانی ئاسایش و پۆلیس ئامادەسازی دەکات، بۆ ئەوەی هەموو ئەو تۆمەتبارانەی لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە دەیانەوێت قوتابیان و خوێندکاران فریوبدەن ڕووبەڕووی یاسا بکاتەوە، تەنانەت دوای تەواوبوونی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکانیش." وەزارەتی پەروەردە وادەڵێت.
زانیاریی زیاتر: لەسەر سکاڵای وەزارەتی پەروەردە، بەڕێوەبەرانی پەیجێک دەستگیرکراون کە لە پەیجەکەیدا ڕێکلامیان بۆ فرۆشتنی ئامێری گزی کردن کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت





