
ئاڤا دیجیتاڵ
ڕاکان جبووری، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک، 13ڕۆژ پێش کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێی پارێزگاکە، داوای لە فەرمانگەکان کردووە پلانی ساڵی 2024ـی شارەکەی ڕادەست بکەن، ئەندامێکی نوێی ئەنجوومەنەکەش دەڵێت: "ئەم بابەتە بەتەواوەتی نایاساییە".
بۆچی گرنگە: پەسەندکردنی پرۆژەکانی ساڵی 2024، پلانی ساڵێکی ئەنجوومەنی نوێی پارێزگای کەرکووک ڕادەگرێت و دوای پەسەندکردنی، ناتوانرێت دووبارە پەسەند بکرێتەوە. ئەمەش وادەکات بەیەکسانی پڕۆژەکانی لەنێو گەڕەکاندا دابەش نەکرێت، چونکە بەگوێرەی ئاماری شارەوانیی کەرکووک لە ساڵی 2023 تەنیا %15ـی پرۆژەکانی ئەو شارە لە گەڕەکە کوردنشینیەکان بووە.
لێدوانی فەرمی: کۆبوونەوەیەک لە دیوانی پارێزگای کەرکووک بە ئامادەبوونی سەرۆکی سەرجەم یەکە ئیدارییەکان و سەرۆکی فەرمانگە حکومییەکانی پارێزگاکە کرا. ڕاکان جبووری داوایکرد پلانی ساڵی 2024ـی پرۆژەکانی بۆ بنێرن بۆ ئەوەی ڕەزامەندیی بەغدای لەسەر وەرگرێت و بخرێنە بواری جێبەجێکردن.
"ئێمە لە شارەوانیی کەرکووک ئەو بابەتەمان ڕاگرتووە، تاوەکو ئەوکاتەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە، ئەوان بەشێوەیەکی یەکسان بڕیار لەسەر دابەشکردنی پرۆژەکان بۆ گەڕەکەکانی کەرکووک دەدەن، نەوەک بچێتە قاڵبی قۆرخکاری و تەنیا بۆ هەندێک شوێن کە خۆیان مەبەستیانە خزمەتگوزاریی ئەنجام بدرێت". ئەحمەد عومەر، سەرۆکی شارەوانیی کەرکووک ئەمەی بە ئاڤا میدیا گوت.
حەسەن مەجید، ئەندامی نوێی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ ئاڤا میدیا ئاماژەی بەوەدا: "ئەو داواکارییەی ڕاکان جبووری بەتەواوەتی نایاساییە، چونکە ناونیشانی خۆی یاریدەدەری پارێزگارە و ناتوانێت ئەو بڕیارانە بدات، جبووری پارێزگارێکی کاربەڕێکەرە ئەو پڕۆژانە دەبێت بە ڕەزامەندی ئەنجوومەنی نوێی پارێزگا بکرێن".
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووانی سنووری پارێزگای کەرکووک، دەبێت %50ـی پرۆژەکانی شارەکە لە گەڕەکە کوردنشینەکان بکرێت. بەپێی پلانی پرۆژەکانی ساڵی 2023 زیاتر لە 400 ملیار دینار بۆ 210 پرۆژەی کەرکووک خەرجکراوە و ڕێژەیەکی کەمی بەر ناوچە کوردنشینەکان کەوتووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 28 خولەک لەمەوپێش
کاندیدێکی عێراق ئۆتۆمبێلەکەی "تەقێنرایەوە و کوژرا"
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناریۆی سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمشەو عێراق یارییەکی چارەنووساز ئەنجام دەدات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگەوانانی شنۆ ساڵانە 1200 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنن
14 تشرینی یەکەم
جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەورامان فراوان بووە
14 تشرینی یەکەم
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
13 تشرینی یەکەم
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 28 خولەک لەمەوپێش
کاندیدێکی عێراق ئۆتۆمبێلەکەی "تەقێنرایەوە و کوژرا"
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناریۆی سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای کارابوونەوەی پەرلەمانی کوردستان سەدان زیندانی ئازاد دەکرێن