
وێنەی قوتابخانەیەک لە عێراق- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراق، وادەی تەواوکردنی هەزار قوتابخانەی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێک لەگەڵ وڵاتی چین ڕاگەیاند، داواکراوە بەشێکی قوتابخانەکان لە هەرێمی کوردستان دروستبکرێن.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ڕێککەوتنێک تاوەکو ئێستا 150 قوتابخانە دروست کراون، لە کۆتایی مانگی چوار ژمارەیان دەبێتە 250 قوتابخانە، بینای قوتابخانەکانیش 12، 18 و24 پۆلیی دەبن.
لێدوانی فەرمی: نەجوە کاکەیی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ژمارەی قوتابخانەکان بەگوێرەی ڕێژەی قوتابییان بەسەر پارێزگاکاندا دابەش کراون، پارێزگای کەرکووک 44 قوتابخانەی بەردەکەوێت، بە نووسراوی فەرمی داوامان کردووە ئەم پڕۆژەیە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە قۆناغی یەکەمدا، لە مانگی نۆی ساڵی 2024 دا، هەزار قوتابخانە تەواو دەکرێن، کە هۆکارێکی گرنگ دەبێت بۆ کۆتاییهێنان بە دوو دەوامی و سێ دەوامی.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل دەیەوێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی 10 ساڵە لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکات
- بزنس
- 36 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی بەغدا کرا
- کولتوور
- 45 خولەک لەمەوپێش
چەکدار گۆرانییەک بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دواخرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: گرفتی دابینکردنی مووچەمان هەیە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سیپان شێروانی: دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دوادەخرێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا پێدانی پۆستی باڵا لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق قەدەغە دەکات






