
دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل - وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا خواستی تورکیای بۆ باشترکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتکردووەتەوە.
بابەتی ستراتیژی: ئەردۆغان داوای کردووە، بەزووترین کات دەروازەی سنووریی ئۆڤاکۆ -پیشابوور بکرێتەوە و تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێل لە دەروازەی سنووریی دێرەچیک - زەیتی دەستپێبکرێت.
بۆچی گرنگە: بە کردنەوەی ئەم دەروازەیە قەرەباڵخی دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل کەم دەبێتەوە، گواستنەوەی بازرگانی ئاسانتر دەبێت، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەرزدەبێتەوە و داهات زیاد دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەردۆغان و بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی خستووەتەڕوو و سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەکانیدا گوتوویەتی، "کاتی ئەوە هاتووە پرسی پەکەکە لە ڕۆژەڤدا دەربکرێت".
زانیاریی زیاتر: چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە ڕێگەی دیالۆگ و ڕێگەنەدان بە کارەکتەری سێیەم لە نێوەندەکەدا، بابەتێکی دیکەی گفتوگۆی شاندەکەی تورکیا بووە لە هەولێر.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 16 خولەک لەمەوپێش
کتێبی "لۆزان لە چاوی کوردەوە" بەردەست دەبێت
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
پەیامی نوێی سەرۆک بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 39 خولەک لەمەوپێش
هێزەکانی ناوخۆی سووریا چوونە ناو گوندەوارەکانی کۆبانێ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
1 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
20 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 شوبات

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە






