وێنەی دوای هێرشەكە- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کەمێک لەمەوبەر هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش چوار کەس بریندار بوون و باس لە گیانلەدەستدانی دوانیان دەكرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کەمێک پێش ئێستا کێڵگەی غازی کۆرمۆر بۆردوومان کرا و پەیامنێری ئاڤا نیوز دەڵێت "چوار کارمەندی کێڵگەکە بریندار بوون کە دووانیان کوردن".بە گوتەی سەرچاوەیەک لە کێڵگەکە بۆ پەیامنێری ئاڤا "دوو لە بریندارەکان گیانیان لەدەست داوە".
لێدوانە فەرمییەکان: ڕەمک ڕەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ بە ئاڤا نیوزی گوت: 6:40 خولەک بەدرۆن هێرش کراوەتەوە سەر کێلگەی غازی کۆرمۆر، تاوەکو ئەم ساتە زیانەکان دیار نییە و لێکۆلینەوەکان بەردەوامن".
باکگراوند: لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار هێرش کراوەتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، دوایین جار لە 25-1-2024 بوو کە بە سێ کاتیۆشا هێرشی کرایە سەر.
وێنە گەورەکە: کێڵگەی غازی کۆرمۆر ڕۆژانە چوارهەزار و 200 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، لەو بڕە دووهەزار و 800 مێگاواتی بۆ هەرێمی کوردستان و ئەوەشی دەمێنێتەوە ڕەوانەی هەردوو پارێزگای کەرکووک و مووسڵ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە