
سوپای عێراق لە کەرکووک هەڵدەکوتێتە سەر جووتیارانی کورد
ئاڤا نیوز
نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، بەبڕیاری فەرماندەی فیرقەی هەشتی سوپای عێراق، ڕێگری لە جووتیارانی گوندی سەرگەڕان و دروێنەی بەرهەمەکانیان دەکرێت.
وێنە گەورەکە: جووتیارە کوردەکان سەدان ساڵە لە زەوییەکانیان کاری دروێنە دەکەن، بەڵام لە سەردەمی ڕژێمی بەعس گرێبەست بۆ عەرەبە هاوردەكان کراوە بۆ خاوەندارێتی ئەو زەوییانە، سکاڵا لای سوپای عێراق دەکەن، بەوەی جووتیارە کوردەکان لەسەر زەویی ئەوان کشتوکاڵیان کردووە و بەمەش ڕێگری لە دروێنەی جووتیارە کوردەکان دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ئیسماعیل، نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "ساڵانە ئەم کارەی سوپای عێراق دووبارە دەبێتەوە، کە زەوییەکە دەکێڵین هیچ هەڵوێستیان نییە، کە بەروبوومەکان پێدەگەن، ئینجا ڕێگری لە دروێنەی دەکەن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سنووری سەرگەڕان 42 گوند هەیە، لەدوای 16ـی ئۆکتۆبەرەوە لەهەر پێنج گوندی شەناغە، پەلکانە، سەربەشاخ، گابەرەکە و خەرابە سوپای عێراق دەچێتە سەر زەوییەکانی جووتیاران و ڕێگریان لێدەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا داوای ئاگربەست لە هەسەدە و دیمەشق دەكەن
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
لە دهۆک چالاکی درێژترین کەزی بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان دیمەشق و هەسەدە دەست پێ دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەیەوێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی 10 ساڵە لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەیرانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە کۆبانی سەریهەڵداوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا داوای ئاگربەست لە هەسەدە و دیمەشق دەكەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان دیمەشق و هەسەدە دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بکوژی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا





