لە بەردەم مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر خۆپێشاندان دژی بەقاچاخهێنانی هێلکە دەکرێت
- کوردستان
- 2024-04-30

خاوەن کێڵگەکانی پەلەوەر داوا دەکەن ڕێگری لە بەقاچاخهێنانی هێلکە بکرێت لە دەروازەی سنووری پاشماخەوە - وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
خاوەن کێڵگەکانی پەلەوەر لە بەردەم مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە هەولێر، دژی بەقاچاخهێنانی هێلکە گردبوونەوە و داوا دەکەن لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕێگری لە بەقاچاخهێنانی هێلکە بکرێت.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگریکردن لە هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانە، بەڵام لە بەشێکی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، بەشێوەی نایاسایی ئەو بەرهەمانە هاوردە دەکرێن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژانە لە دەروازەی سنووریی پاشماخ 20 تاوەکو 30 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەشێوەیەکی نایاسایی هێلکە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکەن، بۆ هەر ئۆتۆمبێلێکیش بڕی 4500 دۆلار وەردەگیرێت.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: خاوەن پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لەبەردەم مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر گردبوونەتەوە و داوای ڕێگریکردن لە هاوردەکردنی هێلکە دەکەن.
زیانی سەرەکی: هێلکەی ئێرانی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بەرهەمی خۆماڵی کردووە، ئەمەش خاوەن کێڵگەکانی پەلەوەری نیگەران کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میران بەکر: هێزێکی زۆری یەکێتی بەبێ فرمانی دادوەر هاتوونەتە سەر ماڵەکەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو هەزار و 320 هاونیشتمانی کەرکووک دەبێت مامەڵەی ماددەی 140 دووبارەبکەنەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەکۆی دیجیتاڵی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی بۆ مانگی داهاتوو دوا خرا






