
گردبوونەوەی قوتابییان لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
هەردوو وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان و عێراق ئێستا لە کۆبوونەوەدان لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کە یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی گفتوگۆکەیان دۆزینەوەی چارەسەری گەڕاندنەوەی قوتابی و خێزانە ئاوارەکانە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ماوەیەکە حکومەتی عێراق دەیەوێت ئاوارەکانی نێو هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە بۆ زێد و شارەکانی خۆیان، بەڵام ئەمڕۆ لە خۆپێشاندانێکیان لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایانگەیاند "نامانەوێت بگەڕێینەوە و ئێستا کوردستان وڵاتمانە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی عێراق دەیەوێت لە دوای کۆتاییهاتنی خوێندنی ئەمساڵ، ئاوارەکان بگەڕێنێتەوە زێد و شارەکانی خۆیان.
شێوازی جێبەجێکردن: حکومەتی عێراقی بۆ گەڕاندنەوەی هەر خێزانێک ئاوارە تەلەڤزیۆنێک، تەباخێک، بەفرگرێک و چوار ملیۆن دیناری دیاری کردووە.
ژمارەکان وادەڵێن: بە پێی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 156 هەزار و 819 خێزان لە ناوەوە و دەرەوەی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان دەژین، هاوکات ژمارەی قوتابییەکانیان 148 هەزار 495 قوتابین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلی بکوژی ئەفسەرەکەی کەرکووک دەستی بەسەرداگیرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەلار سێ برا و ئامۆزایەک لەسەر کێشەی زەوی کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تیکتۆک ڕێککەوتنێکی نوێ واژۆ دەکات و لە ئەمریکا دەمێنێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەیوب عەلی: کار لەسەر 12 بەرهەمی نوێ دەکەم
18 کانوونی یەکەم

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلی بکوژی ئەفسەرەکەی کەرکووک دەستی بەسەرداگیرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەلار سێ برا و ئامۆزایەک لەسەر کێشەی زەوی کوژران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک ئەفسەرێكی پۆلیس بە دەستڕێژی گولـلە دەكوژرێت





