دیمەنێكی پرۆژەی ئاوی خاس- وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ ڕایگەیاند، پێدانی ئاوی خواردنەوە بە هاووڵاتیانی قەڵادزی بەردەوامە و ژەهراوی نەبووە، بەڵام چوار ڕۆژە بوتڵی ئاوی كلۆری ئاوی قەڵادزێ غازی لێدەچێت و چارەسەر نەكراوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژی چوارشەممەوە یەکێک لەبوتڵەکانی غازی کلۆری ئاوی پڕۆژەی ئاوی خاس غازی لێدەچێت، گومان دەکرێت ئاوی خواردنەوەی %95ـی دانیشتووانی قەڵادزێی ژەهراوی کردبێت.
زانیاریی پەیامنێر: هەستیار هەژار، پەیامنێری ئاڤا لە دەڤەری ڕاپەرین گوتی " پڕۆژەی ئاوی خاس ئاوی خواردنەوەی 19 هەزار هاوبەشی سنووری قەڵادزێ دابین دەکات، هێشتا گرفتی ئەو بوتڵەی غازی لێدەچێت، چارەسەر نەکراوە".
لێدوانی فەرمی: مارف مەحمود، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خاس بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:"حەوزێکی یەدەگیان بۆ ئەوە دروستکردووە کە هەرکاتێک گرفت بۆ بوتڵی غازەکان دروستبێت بچێتە نێو ئەو حەوزە و "تێکەڵی ئاوی خاوێن نابێت."
بۆچی گرنگە: چارەسەرنەكردنی ئەو لێچوونەی لە بتڵی كلۆری ئاوی خاس هەیە، مەترسی ژەهراویبوونی دانیشتووانی لێدەكەوێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت





