
وێنەی میوزیكژەنەكان- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
تیپێکی گەنجانی کورد کە لە 12 خوێندکار و گەنجی میوزیکژەن پێکهاتوون، یەکەمین کۆنسێرتیان لە هۆڵی ڕۆشنبیری هەولێر ڕێک دەخەن .
لێدوانی فەرمی: سەفین حەمید، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هێلان بە ئاڤا نیوزی گوت: پەیمانگەی گۆتە بە هاوکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان، کۆنسێرتێک لە هۆڵی ڕۆشنبیری ساز دەکات بۆ ئەو گەنجانەی کە خاوەن بەهرەن و کەمتر بایەخیان پێ دراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێلان پڕۆژەیەکی پەیمانگای گۆتەیە، بە هەماهەنگی سێڤ گەلەری و فێرگەی فرێمینگە بۆ وێنەی ڕۆژنامەوانی، بە سەر پەرشتی سەفین حەمید، پشتگیری گەنجان و لاوانی کوردستان دەکەن بۆ بەرەو پێش چوونیان لە بواری هونەرییدا.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەی هێلان سێ ساڵە بەردەوامی بە چالاکیەکانی دەدات، تا ئێستا لە شارەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەولێر چەندین کۆنسێرت و چالاکی بۆ گەنجانی خاوەن بەهرە كردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنها لە یەک ڕۆژدا پێنج هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەکرێن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکرێتە دژەتیرۆری سلێمانی و یەکەی 70
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی خەوتن لەبەردەم پانکە و ئامێرە فێنککەرەوەکان
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوبەی یەکەم ئەزموونی بەکارهێنانی "تاکسی ئاسمانی" تاقیدەکرێتەوە
30 حوزەیران
زیرەکی دەستکرد دیاریکردنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەباتە قۆناغێکی نوێوە
30 حوزەیران
هاتووچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەک دەردەکات
30 حوزەیران