
كۆبوونەوەی ئیبراهیم ڕەئیسی و نێچیرڤان بارزانی
ئاڤا نیوز
ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران، چاوی بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کەوت و لە کۆبوونەوەیەکدا باسی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئێران و عێراق کرا.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند: پەیوەندییەکانی کوردستان لەگەڵ ئێران لەسەر بنەمای پەیوەندیی مێژوویی، نەتەوەیی، ئایینی و کولتووری دامەزراوە. هیواخوازم ئەم گەشتە ببێتە خاڵی وەرچەرخان لە بەرەوپێشبردنی ئاستی پەیوەندییە سیاسی و ئەمنیی و ئابووری و کولتوورییەکان.
خاڵە ئەرێنییەکان: سەرۆککۆماری کۆماری ئیسلامی، گوتی: "ئێران هیچ بەربەستێکی بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان نییە، بەڵام ئاسایش بناغەی جەوهەری هەر جۆرە پەیوەندییەکە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت:"متمانەمان بە نیازپاکی و دۆستایەتی برا کورد و عێراقییەکانمان هەیە، بەڵام چاوەڕوانیشین حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بە ڕەهایی ڕێگری لە هەر جۆرە خراپ بەکارهێنانی خاکەکەیان لە دژی ئێران بکەن". ڕەئیسی وای گوت.
شێوازی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە: ئیبراهیم ڕەئیسی، وێڕای بەرز نرخاندنی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئاسایشی عێراق و ئێران، پێداگری لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە کردەوە و ڕایگەیاند:" چەکداماڵینی تەواوەتی و نەبوونی گرووپە دژەکانی ئێرن لە خاکی عێراق، زەروورەتە".
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
12 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی نەسر: بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران مالیکی پشتیوانی عەبادی دەکات






