نێچیرڤان بارزانی: چاوەڕوانیمان لە ئێران ئەوەیە کاری زیاتر بۆ چارەسەری كێشەكانی عێراق بكات
- هەواڵ
- 2024-05-06

ئیبراهیم ڕەئیسی و نێچیرڤان بارزانی
ئاڤا نیوز
دوێنێ یەکشەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی تارانی کرد، ئەمڕۆ لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی هەردوولا کرد.
لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران گوتی: "هەرێمی کوردستان و ئێران هاوبەشییەکی ئایینی و مێژوویی و کولتووریی فراوانیان هەیە و لە کاتە سەختەکاندا هەمیشە لە تەنیشت یەکترییەوە وەستاون".
بابەتی ستراتیژی: "بناغەی عێراقی نوێ و پەیوەندییەکانی ئەمڕۆی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران و عێراق، دەرئەنجامی هاوکارییە دڵخۆشکەرەکانی نێوانمانن و ڕێزگرتن لەم هاوکاری و کارلێکانە هێڵێکی سوورە کە هەرگیز تێکی نادەین". نێچیرڤان بازانی وای گوتووە.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "هیچ عەقڵیەتێکی ساغڵەم ڕێگەمان پێ نادات پەیوەندیمان لەگەڵ وڵاتێکی زلهێز و دۆستدا تێک بدەین و ئێمە هیچ کەمکارییەکمان لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنیی ئێران و عێراق نەبووە و لە بەرامبەریشدا ئەو چاوەڕوانییەمان لە ئێران هەیە کە لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی بەرامبەر هاوکار بێت".
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
12 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی نەسر: بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران مالیکی پشتیوانی عەبادی دەکات






