پەرلەمانتارێكی كورد: هەوڵ دەدەین قەرەبوو بۆ زیانلێكەوتووانی ئاگر لە هەولێر وەربگرین
- کوردستان
- 2024-05-09

دیمەنێكی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دوای سووتانی- وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق، لیژنەیەک لەبارەی بەدواداچوون و گەیشتن بە دەرخستی ڕاستییەکان، لەبارەی ڕووداوەكانی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر پێک دەهێنێت.
بۆچی گرنگە: حکومەتی عێراق لە بودجەی ساڵانەیدا بەشە بودجەیەکی بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو ناوچانە تەرخان کردووە کە بە هۆی ڕووداوە سرووشتییەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە.
چیرۆكی سەرەكی: ئێوارەی شەوی 5-5-2024، ئاگر لە بەشێکی بازاڕی قەیسەریی شاری هەولێر کەوتەوە، بەو هۆیەوە زیاتر لە 300 دووکان سووتان، سەرۆکوەزیران بارزانی سەردانی بازاڕەکەی کرد و ئاماژەی بەوەدا بە گوێرەی توانا هاوکاری هەموو زیانلێکەوتووان دەکەن، لیژنەیەکیش بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی پێک هێنراوە.
لێدوانی فەرمی: لە پەرلەمانی عێراق واژۆمان كۆ كردەوە بۆ ئەوەی قەرەبووی زیانلێكەوتووانی ئاگرەكانی هەولێر بكرێتەوە، بەپێی ماددەی دووی یاسای فریاگووزاری، 500 ملیار دینار قەرەبوو هەیە، ڕەزامەندی سەرۆكوەزیران و وەزیری دارایی دەوێت بۆ ئەوەی پارەكە خەرج بكرێت.
سەباح سوبحی ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق وای بە ئاڤا نیوز گوت.
باکگراوند: تەنیا لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا پێنج ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕەکانی شاری هەولێر ڕوویان داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئێران پەیامێک لە ڕێگەی سعوودیە دەگەیێنێتە ترەمپ
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
داشکان لە نرخی کرێی ئاوی ماڵان دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

داتای هەنگەوانانی كوردستان بەدیجیتاڵی دەكرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لە میسان تەرمی شێخێک بە تەقەکردنەوە دەنێژرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێک لە سلێمانی بە داهاتی کۆکردنەوەی کارتۆن چێشتخانەیەک دەکاتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێک پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەناو ڕووباری سیروان دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە بلاک فرایدەی فێڵی بەشێک لە دووکاندارەکان ئاشکرا دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
داشکان لە نرخی کرێی ئاوی ماڵان دەکرێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ داوا لە پیشەوەرانی قەزای ڕزگاری دەکرێت دووکانەکانیان چۆڵ بکەن






