عێراق قەرەبووی جووتیارە زیانلێكەوتووەكان دەكاتەوە و كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 2024-05-10
زەوییەكی كشتوكاڵی كە بەهۆی لافاوەوە زیانی پێگەیشتووە- میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایدەگەیێنێت، قەرەبووی هەموو ئەو جووتیارانە دەکرێتەوە کە بەروبوومەکانیان بەهۆی لافاو و باران و تەرزەوە زیانی بەرکەوتووە، بڕیارەكە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد خوزاعی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: باران و لافاوی ئەم دواییە لە هەندێک ناوچە زیانی بەدوای خۆیدا هێنا، بە تایبەت لەو شوێنانەی کە تەرزەی لێ باری. بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆکوەزیران بڕیاری داوە قەرەبووی ئەو جووتیارانە بکرێتەوە کە بیسەلمێنێت زەوییە داچێنراوەکانیان یاخود بەروبوومەکانیان زیانی بەرکەوتووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی بڕیارەكە قەرەبووەکە جووتیارانی کوردستانیش دەگرێتەوە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژە بەوە دەکات، بە گشتی ئەگەر بەرهەمی گەنم لە هەموو پارێزگاکانی عێراق هەژمار بکەین، ئەوەی زیانی بەرکەتووە ڕێژەیەکی کەمە و کاریگەری لەسەر کۆی بەرهەمی ناوخۆ نابێت بۆ ئەو وەرزە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێگاکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب نەکراونەتەوە
- ژینگە
- 37 خولەک لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێكی ئاڤا چەند شوێنێکی قەزای خەبات پاک کرانەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نۆ پارک لە گەڕەکەکانی سۆران دروست دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاپۆرتێکی ئەمریکی: بەشێک لە بەرپرسانی عێراق بڕوانامەکانیان ساختەیە
- هەواڵ
- 8 تشرینی یەکەم
هەواڵگریی عێراق دەستگیرکردنی "10 تیرۆریست" ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 7 تشرینی یەکەم
سەرۆک لیستێک لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخرایەوە
- عێراق
- 7 تشرینی یەکەم
وەزیرانی کورد لەبارەی مووچە دەچنە لای سوودانی