
مەحموود عەباس، سەرۆكی دەسەڵاتی فەڵەستین:AFP
ئاڤا نیوز
دوای بڕیاری نەتەوە یەكگرتووەكان بە دەنگدان لەسەر ئەندامیەتیی هەمیشەیی فەڵەستین لەو ڕێکخراوە، مەحموود عەباس سەرۆكی دەسەڵاتی فەڵەستین ڕایگەیاند "بڕیارەكە زۆر دڵخۆشی كردم".
لێدوانی فەرمی: مەحموود عەباس، سەرۆكی دەسەڵاتی فەڵەستین ڕایگەیاند: فەڵەستین بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی ئەندامێتی تەواو لە نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیارنامەکە پاڵپشتی لە هەوڵەکانی دەوڵەتی فەڵەستین لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ دووبارە دەنگدان لەسەر ئەندامێتی تەواو".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ هەینی10ی ئایاری2024 ئەنجوومەنی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بە هەمییشەی كردنی فەڵەستین لە ئەنجوومەنەكە كۆبووەوە.
بۆچی گرنگە: ئەگەر فەڵەستین ببێتە ئەندامی هەمیشەیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەتوانێت کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەبێت لەسەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی قوتابیان 14 کەس بریندار دەبن
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو قەیرانی نوێ سەرهەڵدەدەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خوێندنی باڵا داوای بودجە دەکات بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان