بەرهەمەكانی ئوم كەلسوم لە كۆنسێرتێكدا پێشكەش دەكرێن

شەیری بکە لە:
بەرهەمەكانی ئوم كەلسوم لە كۆنسێرتێكدا پێشكەش دەكرێن

ئوم کەلسوم

ئاڤا نیوز 


ئوم كەلسوم چەندین ساڵە كۆچی دوایی كردووە، بەڵام بۆ یەكەمجار لە فێستیڤاڵێكدا لە مەغریب بە شێوازی تەكنەلۆژیای "هۆلۆگرام" كۆنسێرتێكی دەبێت.


وێنە گەورەكە : فێستیڤاڵی مەوازین هەمووساڵێک دەبێتە شوێنی هونەرمەندان و ئەستێرەکانی جیهان، کە تایبەتە بە مۆسیقا جیاوازەکان ، لە 21 تا 29ی نیسان بەڕێوەدەچێت.


بڵاوکراوەی فەرمی: ئەنجومەنی کولتوورەکانی مەغریب بۆ بەڕێوە بردنی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی لە مەراکیش- شاری ڕیبات، باسی لەوەكرد ئوم كەلسوم ئەستێرەی میسری دوای ساڵانێک بە 'هۆلۆگرام' چەندین گۆرانی پێشکەشی هەوادارانی دەکات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەكنەلۆژیای هۆلۆگرام بە شێوازی سێ ڕەهەندی بەرهەمەكان پیشان دەدات.


باكگراوند: ئوم كەلسوم ناوی تەواوی فاتیمە شێخ موئزینە، ساڵی 1908 لە پارێزگای دەهقەلیەی میسر لە دایك بووە و لە ساڵی 1975 كۆچی دوایی كردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان