وەزیری تەندروستی: هەرێمی کوردستان لە ئەنجامدانی نەشتەرگەریی چاندنی جگەر پێشەنگە
- تەندروستی
- 20 تشرینی دووەم

ساتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی چاندنی جگەر
ئاڤا نیوز
وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ساڵی 2011 لە هەرێمی کوردستان یەکەمین نەشتەرگەریی چاندنی جگەر ئەنجامدرا، لە کاتێکدا عێراق تازە نەشتەرگەرییەکە ئەنجام دەدات.
وێنە گەورەکە: نەشتەرگەریی چاندنی جگەر پاڵپشت بە یاسای بەخشین و چاندنی ئەندامانی لەشی مرۆڤ، بەپێی ڕێنمایی و مەرج و ڕێکاری پێویست چەندین ساڵە لە هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە و ئەنجام دەدرێت.
لێدوانی فەرمی: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، تەنیا لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی 117 نەشتەرگەریی چاندنی جگەر بە بڕی پێنج ملیار و 465 ملیۆن و 357 هەزار دینار بۆ نەخۆشانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە بەم شێوەیەی خوارەوە:
- هەولێر 48 نەخۆش
- سلێمانی 33 نەخۆش
- دهۆک 27 نەخۆش
- هەڵەبجە 5 نەخۆش
زانیاریی زیاتر: ساڵی 2011 لە هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمجار نەشتەرگەریی چاندنی جگەر ئەنجامدرا، ئەمە لە کاتێکدایە وەزیری تەندروستی عێراق، ئێستا لە کۆتاییەکانی ساڵی 2025 ئەنجامدانی یەکەمین نەشتەرگەریی چاندنی جگەر لە عێراق ڕادەگەیێنێت، کە لە نەخۆشخانەی ئیمام حەسەن لە شاری کەربەلا نەشتەرگەرییەکە ئەنجامدراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






