
ئاڤا دیجیتاڵ
پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک داوا لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکات لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا ئامادەبن، ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت، بەبێ سوێندخواردنی یاسایی، جبووری ناتوانێت سەرپەرشتی کۆبوونەوە بکات.
بۆچی گرنگە: شەش ساڵە پۆستی پارێزگاری کەرکووک لەدەستی کورد نەماوە، ئێستا کورد حەوت کورسی بەدەستهێناوە و چاوی لە وەرگرتنەوەی ئەو پۆستەیە، بەپێی پەیڕەوی ئەنجوومەنەکە بێت پێویستە لە یەکەم دانیشتن پارێزگار و دوو جێگرەکەی و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و جێگرەکەی هەڵبژێردرێن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە 29-01-2024، 15 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک جگە لە ڕاکان جبووری لەبەردەم سەرۆکی دادگەی کەرکووک سوێندی یاساییان خوارد، ئەمڕۆ سێشەممە ڕاکان جبووری کە پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکووکە و هاوکات بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنی نوێی پارێزگاری کەرکووکە بەنووسراوێک داوا دەکات، بە پشتبەستن بە نووسراوی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ڕێککەوتی 23-01-2024 و لە 28-01-2024، بەپێی بڕگەکانی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان، بانگهێشتی ئەو بەڕێزانە دەکەین کە ناویان لە لیستی هاوپێچ هەیە و ئەندامی نوێی پارێزگای کەرکووکن، ڕۆژی پێنجشەممە 01-02-2024، کاتژمێر دووی دوانیوەڕۆ لە باڵەخانەی پارێزگای کەرکووک بۆ یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگاکە ئامادەبن.
لێدوانی فەرمی: ئەگەر تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە ڕاکان جبووری سوێندی یاسایی نەخوات، ئەو نەک ناتوانێت سەرپەرشتی کۆبوونەوەکە بکات، بەڵکو بۆی نییە لە کۆبوونەوەکەش ئامادەبێت.
حەسەن مەجید، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ئەمەی بە ئاڤا میدیای گوت.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەى یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکانى عێراق، دەبێت لە 15 رۆژدا دوای پەسندکردنى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنەکان، پارێزگارى شارەکە داواى کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى نوێ بکات، ئەگەرنا لە ڕۆژى شانزەیەمیندا ئەنجوومەنەکە بە سەرۆکایەتیی بەتەمەنترین ئەندامى کۆدەبێتەوە، ئەگەر ئەمڕۆ ڕاکان جبووری نووسراوی بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک نەکردایە و ئێستاش لەم دووڕۆژە سوێندی یاسایی نەخوات، لەبری ئەو پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک وەک بەتەمەنترین ئەندام سەرپەرشتی یەکەم کۆبوونەوە دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەکاتێکدا تاوەکو ئێستا پۆستی پارێزگاری کەرکووک یەکلانەکراوەتەوە، کەچی هەفتەی ڕابردوو، ڕاکان جبووری، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک، پێش کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێی پارێزگاکە بە نووسراوێک داوای لە فەرمانگەکان کردووە پلانی ساڵی 2024ـی شارەکەی ڕادەست بکەن بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت و بخرێنە واری جێبەجێکردن، بە پەسەندکردنی پرۆژەکانی ساڵی 2024، پلانی ساڵێکی ئەنجوومەنی نوێی پارێزگای کەرکووک ڕادەگرێت و دوای پەسەندکردنی، ناتوانرێت دووبارە پەسەند بکرێتەوە. ئەمەش وادەکات بەیەکسانی پرۆژەکانی لەنێو گەڕەکاندا دابەش نەکرێت، چونکە بەگوێرەی ئاماری شارەوانیی کەرکووک لە ساڵی 2023 تەنیا %15ـی پرۆژەکانی ئەو شارە لە گەڕەکە کوردنشینیەکان بووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
ویتکۆف لەبارەی دانوستانەکانی غەززە گەشبینە
- تەندروستی
- 33 خولەک لەمەوپێش
بەکارهێنانی پیستۆک هەڕەشە لە بیستنی گەنجان دەکات
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
فەرماندەیەکی سەربازی داوا دەکات چەکدانانی پەکەکە شنگالیش بگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: بەهرەی گەنجەکانمان شانازییەکی گەورەیە
13 تەممووز
بەهۆی شەڕی پەکەکەو تورکیاوە سەدان گوندی هەرێمی کوردستان چۆڵکراون
12 تەممووز
چارەسەرێکی ئازاری درێژخایەن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی بیرچوونەوە زیاد دەکات
12 تەممووز
هونەرمەندێکی کورد دەوێت لە چەکە سووتاوەکانی پەکەکە بەرهەمێکی هونەری دروست بکات
12 تەممووز
قسەی دڵی خەڵک لەبارەی مووچە؛ کاتی هەڵوێست و بڕیارە بەرامبەر بەغدا
10 تەممووز
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
ویتکۆف لەبارەی دانوستانەکانی غەززە گەشبینە
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
فەرماندەیەکی سەربازی داوا دەکات چەکدانانی پەکەکە شنگالیش بگرێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر نرخی خانووبەرە بەرزدەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕێکی دیکەی سەردانەکانی شاندی دەم پارتی دەستپێدەکەنەوە