کۆتایی ئەم مانگە یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان بەرەو سعودیە بەڕێ دەکەوێت
- کوردستان
- 2024-05-13

گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بڕیارە ڕۆژی 27ـی ئەم مانگە یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی گەشتی ئاسمانییەوە بەرەو سعودیە بەڕێ بکەون.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حهج و عومرهی ههرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەمساڵ چوار هەزار و 685 حاجی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج، گەشت بۆ سعودیە دەکەن"
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەو ژمارەیەی کە دەچنە سعودیە، زیاتر لە هەزار و 400 کەسیان بە ڕێگەی وشکانی گەشت دەکەن.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی 27-5-2024 یەکەم کاروانی حاجیان بە ڕێگەی ئاسمانی و لە 30ـی هەمان مانگیش کۆتا کاروان بەرەو سعودیە بەرێ دەکەون؛ بە ڕێگەی وشکانی لە 29-5-2024 یەکەم کاروان بەڕێ دەکەوێت.
ئەمەش بزانە: ئەمساڵ تێچووی حەج بە دیناری عێراقی وەرگیراوە و دۆلاریش بە نرخی بانکی ناوەندی وەرگیراوە بە 132 هەزار دینار؛ تێچووی ڕێگەی وشکانی پێنج ملیۆن و 300 هەزار دینار و ڕێگەی ئاسمانیش شەش ملیۆن و 350 هەزار دینارە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران; ئەنقەرە و ڕیاز و قاهیرە لە دانوستانەکان ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: دوای سووریا نۆرەی عێراقە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی چوار گۆڕ لە لایەن شارەوانی و ئاسایش و پۆلیسەوە گواسترانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی چوار گۆڕ لە لایەن شارەوانی و ئاسایش و پۆلیسەوە گواسترانەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی قەڵادزێ دوای مانگێک لە سەنگەرەکانی ڕۆژئاوا گەڕانەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆڵانی تاقانەکان لە پیرمام؛ ئەو شوێنەی کەس تێیدا تەنیا نییە





