ئەوروپا بۆ جامی یۆرۆی 2024 ڕێوشوێنی ئەمنی تووند دەگرێتەبەر

شەیری بکە لە:
ئەوروپا بۆ جامی یۆرۆی 2024 ڕێوشوێنی ئەمنی تووند دەگرێتەبەر

پۆلیسی ئەڵمانیا چاودێریی بۆنەیەکی گشتیی دەکات. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

مانگی داهاتوو جامی یۆرۆی 2024 لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت و ئەوروپا ترسی ئەوەی هەیە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا، حەماس و ئیسرائیل پێکدادان ڕووبدات و ئەگەری تەقینەوە و هێرشی چەکداریی هەبێت.

 

وێنە گەورەكە: ئەوروپا سەرقاڵی دروستكردنی پردێكی بەهێزی ئەمنییە بۆ پاراستنی سەلامەتیی هاندەران و یاریزانان، لە ئەگەری هەبوونی هەر هێرشێكدا سێ پشتێنەی ئەمنی بە دەوری یاریگەكاندا دروست دەكرێن، بازنەی یەكەم ئۆتۆمبێل دەپشكنن، بازگەی دووەم جانتای هاندەران و لە بازنەی سێیەم بلیتی هاندەران دەپشكنرێن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێزە ئەمنییەکان ئەرکی پاراستنی نزیکەی 207 ملیۆن هاندەر و 24 کەمپی هەڵبژاردەکانیان لەسەرە کە لە سەرانسەری ئەڵمانیا بڵاوبوونەتەوە، جگە لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئەو دە یاریگەیەی کە لە نێوان 14ـی حوزەیران و 14ـی تەمموزدا میوانداری 51 یاری دەکەن.


لێدوانی فەرمی: جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت: هەمیشە ناوەندە وەرزشییە گەورەكان ئامانجی هێرشی تیرۆرستین بەتایبەتی لەم دۆخەدا كە جەنگی غەززە و ئۆكراینا هەیە و شەپۆلێكی تووندڕەویی ئیسلامی هەڕەشە لە ئەوروپا دەكات.

 

ژمارەكان وادەڵێن:

 

- ئەڵمانیا 300 پسپۆڕی نێودەوڵەتی بانگهێشتكردووە بۆ پاراستنی یاریگەكان.


- هەر یاریەک لە 800 بۆ 1300 پۆلیس لە دەوری یاریگەكە جێگیر دەكرێت.


- پێشبینی دەكرێت 12 ملیۆن كەس ئامادەی یارییەكان بن.


- ژوورێكی ئۆپەراسیۆنەكان كە ڕووبەرەكەی 500 مەتر چوار گۆشەیە ئامادە كراوە.


- 129 كۆمپیوتەری پێشكەوتوو  و شاشەیەكی قەبارە 40 مەتری چوار گۆشە بۆ چاودرێری دانراوە.

 

- لە بەرزی 70 كیلۆمەترەوە بە فڕۆکە و درۆن چاودێری یاریگەكان دەکرێت.


- بەریتانیا هەزار 600 هاندەری تووندڕەوی لە سەیركردنی یارییەكان دوورخستوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان