کۆمارییەکان داوا دەکەن بایدن دەست بە ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل بکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-05-17

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگ لەسەر پڕۆژە بڕیارێک دەدات کە بەهۆیەوە داوا لە سەرۆکی ئەمریکا دەکرێت، دەست بە ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل بکاتەوە.
وێنە گەورەکە: کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران زۆرینەن و لەگەڵ ئەوەشدا توانییان دەنگی 16 ئەندامی دیموکراتەکانیش بۆ لای خۆیان ڕابکێشن؛ بەڵام سێ ئەندامی کۆمارییەکانیش چوونە ڕیزی زۆرینەی دیموکراتەکان و دەنگیان لە دژی پڕۆژە بڕیارەکە دا.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەکە ناونراوە 'پڕۆژەی بەهێزکردنی هاوکاریی ئاسایشی ئیسرائیل' و بە 224 دەنگی بەڵێ و 187 دەنگی نەخێر تێپەڕێنرا.
بابەتە ستراتیژییەکان: چاوەڕێ ناکرێت ئەم پڕۆژەیە ببێتە یاسا و ئەنجوومەنی پیرانیش پەسەندی بکات و سەرۆکیش واژۆی بکات؛ بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕەخنەیەکی تووند لسەر بایدن دەبێت، بە تایبەت کە ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەڕێوە دەچێت و بایدن بەربژێری دیموکراتەکانە لەو هەڵبژاردنەدا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئەم پێنجشەممەیە لە هەرێمی كوردستان پشووە
- کولتوور
- 55 خولەک لەمەوپێش
دوای ماوەیەک دابڕان؛ زەکەریا عەبدوڵڵا لە هەولێر دەرکەوتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دوای ماوەیەک دابڕان؛ زەکەریا عەبدوڵڵا لە هەولێر دەرکەوتەوە
55 خولەک لەمەوپێش

شۆڕش لە پزیشکیدا: بچووکترین ڕۆبۆتی جیهان گەشت بەناو جەستەی مرۆڤدا دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی هەوا، بکوژێکی بێدەنگی سییەکانی مرۆڤ
2 کاتژمێر لەمەوپێش

مێژوو سەرلەنوێ دەنووسرێتەوە: نهێنیی مۆمیا 12 هەزار ساڵییەکان ئاشکرا بوو
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ چەند دیمەنێکی وەرزە ئاڵتوونییەکەی ساڵ لە کوردستانی ڕەنگین
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ئەمریکادا پێنج چەکداری داعش لە سووریا کوژران
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆم باراک ستایشی هەڵوەشاندنەوەی یاسای قەیسەر دەکات
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا سزا بەسەر چەند کەس و ڕێکخراوێکی سووریا دەسەپێنێت





