دوو کەس سەرقاڵی وەرزش کردنن
ئاڤا نیوز
توێژینەوەیەک دەریدەخات، لە ساڵی 2022 تاوەکو 2050 تێکرایی تەمەن لە جیهاندا پێنج ساڵ بەرزدەبێتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: توێژینەوەکە کە لە لایەن پێوەرەکانی بارگرانی جیهانی (GBD) ئامادەکراوە، پێشبینی دەکات تاوەکو ساڵی 2050 تەمەنی پیاوان نزیکەی 4.9 ساڵ و تەمەنی ژنان 4.2 ساڵ زیاد بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زاناکان لە ساڵی 1990 تا 2021، بە پشتبەستن بە 88 هۆکاری مەترسی و دەرئەنجامە تەندروستییەکان لە 204 وڵات و ناوچە، پێشبینییان کردووە کە خەڵک تەمەنی درێژتر دەبێت، بەڵام ساڵانی زیاتر لە دۆخی خراپی تەندروستیدا بەسەر دەبەن.
زانیاریی زیاتر: توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تێکڕای تەمەن لە ئاستی جیهان 73.6 ساڵە و ئەو ڕێژەیە لە ساڵی 2022 بەرزبۆتەوە بۆ 78.1 ساڵ.
بۆچی گرنگە: پێشکەوتنەکان لە بواریی تەندروستی، دۆزینەوەی چارەسەری نوێ و هۆشیاری زیاتری خەڵک بۆ خۆپارێزی دەبێتە هۆی زیاد بوونی تەمەن، بەڵام نابێتە هۆی ژیانکردن بە تەمەنێکی تەندروست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم





