ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان: بڕینی پشتیوانی دارایی بۆ دەزگای فریاگوزاری فەڵەستین كارەساتی لێدەكەوێتەوە
- هەواڵ
- 2024-01-31

بارەگای رێکخراوی مرۆیی (UNRWA) لە غەززە
ئاڤا دیجیتاڵ
لیژنەی هەمیشەیی نێوان دەزگاکان(IASC)کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و ڕێکخراوەکانی یارمەتی مرۆیی لەخۆدەگرێت، ڕایگەیاندووە ڕاگرتنی پشتیوانی دارایی لەلایەن هەندێک وڵاتەوە بۆ دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNRWA) كە تایبەتە بە پەنابەرانی فەڵەستین ، کارەساتێکی گەورەیی مرۆیی بۆ خەڵکی غەزە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
چیرۆکی سەرەکی : دەزگای (IASC) راگەێینراوێكی بڵاوکردووەتەوە "تیایدا تۆمەتبارکردنی ئەندامانی رێکخراوی مرۆیی (UNRWA) بە کارێکی ترسنۆکانە ناودەبات ، ئەمەش لەدوای ئەوە دێت 13 وڵات بە تۆمەتی تێوەگلانی کارمەندانی ئەو رێکخراوە لە کردەوە تیرۆرستییەکانی حەوتی ئۆکتۆبەری غەززە، هاوکارییەکانییان بۆ ئەو رێکخراوە راگرت، لە کاتێکدا ئەو رێکخراوە سەرچاوەی سەرەکی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکانە بۆ خەڵکی لێقەوماوی غەززە".
لێدوانی فەرمی: "هەموو ئەو کەسانەی لە کردەوە تیرۆرستییەکانی حەوتی ئۆکتۆبەر تێوەگلاون، لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، بەڵام نابێ ڕێگری لە تەواوی ڕێکخراوێک بکەین لە جێبەجێکردنی ئەرکی خۆی بۆ خزمەتکردنی خەڵکێک کە لە دۆخێکی خراپدان لە غەززە. ئەمە لە کاتێکدایە ئێستا سەدان هەزار کەسی بێ ماڵ و حاڵ و لە لێواری برسێتیدان لە غەززە". ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وادەڵێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای ئەو دۆخە سەختەی ڕووبەڕووی ئەندامانی ئەو رێکخراوە دەبێتەوە، بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل لە غەززە و كوژرانی چەندین ئەندامیان ، بەڵام ڕێكخراوەكە بەردەوامن لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکانی وڵاتان بۆ خەڵکی غەززە.
هۆکارە زانراوەکان: دوای ئەوەی ئیسرائیل تۆمەتی دەستێوەردانی کارمەندانی UNRWA لە هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەر بڵاوکردەوە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلەی سەبارەت بە تۆمەتەکانی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل کرد.
زانیاریی زیاتر: لەچوارچێوەی ئەو بڕیارەی گۆتێرێس، هەریەک لە وڵاتانی: ئەڵمانیا، سوید، سویسرا، ئیتاڵیا، کەنەدا، فینلاند، ئایسلەندا، ئوسترالیا، ئینگلتەرا، هۆڵەندا، ئەمریکا، فەرەنسا، نەمسا، ژاپۆن و ئیستۆنیا ڕایانگەیاند " بڕیاریانداوە پاڵپشتی داراییەکانیان بۆ UNRWA بە شێوەیەکی کاتی ڕابگرن". بەڵام، وڵاتەکانی: نەرویج، ئێرلەندا و ئیسپانیا ڕایانگەیاند "بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنیان بۆ UNRWA."
لە لایەکی دیکەوە: رێکخراوی UNRWA لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە بۆ ئەو پرسە، لێکۆڵینەوەکە لەلایەن فەرمانگەی خزمەتگوزارییەکانی چاودێری ناوخۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان (OIOS) ەوە ئەنجامدراوە.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: راگرتنی پاڵپشتی دارایی بۆ UNRWA قورسە و دەبێتە هۆی داڕمانی سیستەمی مرۆیی لە غەززە. لەبەر ئەوەی لە دۆخی ئێستادا زۆرترین رێژەی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکانی وڵاتان لە رێگەی ئەو رێکخراوەوە دەگاتە خاکی فەڵەستین، سەرەڕای ئەو هاوکارییانەش، بە گوێرەی ئاماری رێکخراوە مرۆییەکان 600 هەزار کەس لە ژێر مەترسی مردندان بە هۆی برسێتییەوە لە غەززە، ئەمە جگە لە نەبوونی خزمەتگوزاری تەندروستی و بێ ماڵ بوونی هەزاران کەسی دیکە. گەر ئەو پاڵپشتییە مرۆییە کەمەی ئێستا هەیە ئەویش بوەستێت، کارەساتیی مرۆیی دوور مەودا چاوەرێی فەڵەستینییەکان و ناوچەکە بە گشتی دەکات.
باکگراوند: UNRWA بە هاوکاری خۆبەخشانەی وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان پارەدار دەکرێت، لە ساڵی 1950ەوە لەو کاتەوەی دەستی بە چالاکییەکانی کردووە، ڕێکخراوێکی سەرەکی بووە کە یارمەتییە مرۆییەکانی وەک (خۆراک، تەندروستی، پەروەردە و شوێنی نیشتەجێبوون) پێشکەش بە پەنابەرانی فەڵەستینی کردووە.
رێکخراوەکە ماوەی 74 ساڵە پشتیوانی لە نزیكەی شەش ملیۆن پەنابەری فەڵەستینی دەکات بەڵام ئێستا لەدۆخێكی سەختدایە و بەهۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە سەدان تۆن دەرمانیان لەناوچووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- بزنس
- 27 خولەک لەمەوپێش
گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاری ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
8 تشرینی یەکەم
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە فێڵێکی نوێ پارە لە کارمەندانی دیلیڤەری وەردەگیرێت