
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
هەرێمی کوردستان و قەتەر، پەیوەندییەکی دیپلۆماسی و ئابووریی باشیان هەیە کە مێژووی دروستکردنی ئەم پەیوەندییە بۆ سەرۆک بارزانی دەگەڕێتەوە وەک یەکەم سیاسیی کورد کە ساڵی 2012 سەردانی ئەو وڵاتەی کرد.
بۆچی گرنگە: ئەمڕۆ قەتەر لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کونسوڵخانە دەکاتەوە کە ئەمەش ڕۆڵی گەورەی دەبێت لە دروستبوونی پەیوەندییەکی بەهێزی سیاسی و دیپلۆماسی و سەرجەم کەرتەکانی دیکەی وەک بازرگانی و ئابووری و کولتووری.
پێدراوە ڕاستییەکان: دوای سەردانەکەی سەرۆک بارزانی، پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی هەرێمی کوردستان و قەتەر گەشەکردنێکی گەورەیان بە خۆیانەوە بینی کە دەتوانین بەم شێوەیە دەستەبژێریان بکەین:
ـ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ساڵی 2021 سەردانی قەتەری کرد و چاوی بە میر تەمیم بن حەمەد کەوت.
ـ سەرۆکوەزیران بارزانی ساڵی 2022 سەردانی قەتەری کرد و لەگەڵ میر تەمیم بن حەمەد و چەند بەرپرسێکی باڵای قەتەری کۆبووەوە و داوای کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتی لە هەولێر کرد.
ـ وەزیری دەرەوەی قەتەر، لە ساڵی 2021 سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد.
ـ سەرۆکوەزیران بارزانی لە ساڵی 2022 لەگەڵ وەزیری بازرگانیی قەتەر لە داڤۆس کۆبووەوە و تاوتوێی هەناردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی قەتەر کرا.
ـ ساڵی 2023 و بۆ یەکەمجار بە شێوەیەکی فەرمی سێو، هەنار و هەنگوینی کوردستان هەناردەی وڵاتی قەتەر کران.
ـ سەرۆکوەزیران بارزانی لە داڤۆس - 2024، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی قەتەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای QIA کۆ بووەوە و دووبارە باس لە چۆنیەتیی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی هەردوولا و دەرفەتی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کرا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گۆڕینی لیرەی سووری دڵنیایی دەدرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ کۆبوونەوەی گرنگ لەبارەی پرۆسەی ئاشتی، لە سێ ڕۆژدا ئەنجام دەدرێن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاک پارتی ڕاپۆرتی پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئاشتیی پێشکەش بە ئەردۆغان کرد
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
میسر گرێبەستێکی 35 ملیار دۆلاری لە بواری گاز لەگەڵ ئیسرائیل دەبەستێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەیوب عەلی: کار لەسەر 12 بەرهەمی نوێ دەکەم
14 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گۆڕینی لیرەی سووری دڵنیایی دەدرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ کۆبوونەوەی گرنگ لەبارەی پرۆسەی ئاشتی، لە سێ ڕۆژدا ئەنجام دەدرێن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە ڤەنزوێلا کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عومرەکارێکی کورد لە وڵاتی سعودییە کۆچی دوایی کرد




