دیمەنێک لە کاتی کردنەوەی کۆنسوڵخانەی قەتەر لە هەولێر
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی بە یاوەری ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە بۆنەیەکی فەرمیدا، کونسوڵخانەی گشتیی وڵاتی قەتەر لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.
بۆچی گرنگە: کردنەوەی کۆنسوڵخانەی قەتەر لە هەرێمی کوردستان، یارمەتیدەرە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندی بازرگانی و کولتووری و هاوکاریی ئابووری و برەودانی زیاتری کەرتی گەشتیاری نێوان هەردوولا.
لێدوانە فەرمییەکان: عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ئاڤا نیوزی گوت: پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و قەتەر بەتایبەت لە بواری خوێندنی باڵا زۆر گرنگە و شاندەکانی هەردوولا چەندین کۆبوونەوەمان کرد بە مەبەستی گۆڕینەوەی ستافی ئەکادیمی و کردنەوەی خول و گواستنەوەی شارەزایی و پێشکەوتنی قەتەر لە بواری خوێندنی باڵا بۆ هەرێمی کوردستان.
هیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئێمە وەک وەزارەت و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت بە مەبەستی بەبازاڕکردنی بەروبوومە کشتوکاڵییەکانی جووتیارانی کوردستان، سێوی بەرواری باڵامان ڕەوانەی قەتەر کرد کە تەواو ئۆرگانیک و سرووشتییە و ئێستاش هەماهەنگیمان هەیە و کردنەوەی خۆنسوڵخانەکە دەبێتە هۆی ئاسانکاری ساغکردنەوەی بەروبوومەکانمان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گۆڕینی لیرەی سووری دڵنیایی دەدرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ کۆبوونەوەی گرنگ لەبارەی پرۆسەی ئاشتی، لە سێ ڕۆژدا ئەنجام دەدرێن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاک پارتی ڕاپۆرتی پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئاشتیی پێشکەش بە ئەردۆغان کرد
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
میسر گرێبەستێکی 35 ملیار دۆلاری لە بواری گاز لەگەڵ ئیسرائیل دەبەستێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەیوب عەلی: کار لەسەر 12 بەرهەمی نوێ دەکەم
14 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گۆڕینی لیرەی سووری دڵنیایی دەدرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ کۆبوونەوەی گرنگ لەبارەی پرۆسەی ئاشتی، لە سێ ڕۆژدا ئەنجام دەدرێن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە ڤەنزوێلا کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عومرەکارێکی کورد لە وڵاتی سعودییە کۆچی دوایی کرد




