
مالیکی و سوودانی
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکارێکی نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بۆ یەکەمجار نیگەرانیی تووند بەرامبەر هەندێک لە سیاسەتەکانی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەردەبڕێت.
لێدوانی فەرمی: عەباس مووسەوی، ڕاوێژكاری نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: "چوارچێوەی هەماهەنگی پێی وایە کەمکردنەوەی پشکی پارێزگاکان لە خشتەکانی بودجە بە فەرمانی سوودانی بووە نەک وەزیری دارایی، ترسی ئەوە هەیە سودانی سەرۆکوەزیران بودجەی تایبەتی پارێزگارەکانیش بە مەبەستی بانگەشی هەڵبژاردن کەم بکاتەوە و بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە بەکاری بهێنێت".
زانیاریی زیاتر: ئەو ڕاوێژكارەی مالیكی بە تووندی ڕەخنە لە سیاسەتەکانی حکومەت دەگرێت لە کارکردن بۆ ڕاهاتنی عێراق بە پارەی چاودێریی کۆمەڵایەتی و دەڵێت "پێویستە تەنیا ئەوانەی ناتوانن کار بکەن، وەریبگرن".
لە لایەكی دیكەوە: مووسەوی دەڵێت "ئەو خشتانەی بودجە کە بڵاو کراونەتەوە ڕاستن، لە لیژنەی دارایی تەئکید کراونەتەوە، پێویست بوو سوودانی پێش ناردنی بۆ پەرلەمان لەگەڵ لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی گفتووگۆی لەسەر بکردایە".
وێنە گەورەكە: لە عێراق هێشتا مشتومڕ لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختە هەیە و لایەنەكان لەسەری كۆك نین، لەسەر ئەوەش لایەنە شیعەكان ناكۆكی كەوتووەتە نێوانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا یەک ملیۆن یۆرۆ بۆ گرتنی تاوانبارێک تەرخان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دواخرا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: گرفتی دابینکردنی مووچەمان هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دواخرا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: گرفتی دابینکردنی مووچەمان هەیە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سیپان شێروانی: دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دوادەخرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا پێدانی پۆستی باڵا لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق قەدەغە دەکات





