
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران بارزانی کۆبووەوە و چەند پرسێکی تاوتوێ کرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 20% ئەو قەرزانە خۆش دەبێت، کە لای سوودمەندانی پرۆژەی قەرزی بچووک ماوەتەوە، بەو مەرجەی هەموو پارەکە بەیەکجار بگەڕێننەوە.
لەلایەکی دیکەوە: کۆی گشتی ئەو کەسانەی لە پرۆژەی قەرزی بچووک سوودمەند بوون، هەشت هەزار و 136 کەسن، لەو ڕێژەیەش 80%یان قەرزەکەیان گەڕاندووەتەوە تەنیا 20% قەرزیان لەلا ماوە.
باكگراوند: پێشتریش ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕێگەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە سێ مانگی وەک دوادەرفەت بۆ سوودوەرگرتن لە داشکاندنی 15%ی پێشینەکانی حکومەت دابووە ئەو هاونیشتمانیانەی قەرزی بچووکیان هەبوو لەگەڵ لێخۆشبوونی تەواوی سزای دارایی دواکەوتنی قەرزی پارەی بەشدارییەکانی تایبەت بە دەستەبەری کۆمەڵایەتی، بە مەرجێک خاوەنکارەکە بە یەکجار تەواوی پارەکەی بدات.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
15 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەلەب درۆنێکی هێزەکانی دیمەشق چەند ئەندامێکی هەسەدە بە ئامانج دەگرێت






